وه‌زیری كشتوكاڵ: ئه‌مساڵ به‌غدا 442 هه‌زار ته‌ن گه‌نمی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ به‌غدا 442 هه‌زار ته‌ن گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به به بازاڕكردنی گه‌نمی بۆ ساڵی 2017 كرد.
هه‌روه‌ك هاتووه: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان و راوێژكاری دیوانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی و به‌ڕێوه‌به‌رانی سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت و كشتوكاڵی پارێزگاكان ئاماده‌بوون، به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌تبوو به باسكردنی گرفتی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له وه‌رگرتنی گه‌نم بۆ 17% به‌پێی پێشنیاری حكومه‌تی عیراق كه ئه‌مساڵ ته‌نها 442 هه‌زار ته‌ن له هه‌رچوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرێت، له كاتێكدا كه بڕی به‌رهه‌مهاتووی ئه‌مساڵ ده‌گاته زیاتر له یه‌ك ملیۆن ته‌ن گه‌نم.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كرا كه وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه چ له رێگای حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه یان راسته‌وخۆ له سه‌ردانه‌كانیدا بۆ به‌غداو دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و حكومه‌ته بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه تا جوتیاران زیانیان پێنه‌گات، بۆیه جه‌ختكرایه‌وه كه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامبن بۆ وه‌رگرتنی بڕی شایسته.
پێشنیازیش كرا كه له‌ڕێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه قسه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت تا ئه‌و گرفته یه‌كلایی بكرێته‌وه‌و ئه‌و بڕه شایسته‌ی گه‌نمی كوردستان راده‌ستی سایلۆكان بكرێت، هاوكات بڕیاردرا كه ناوی جوتیارانی كوردستان و بڕی چێندراو و به‌رهه‌مهاتوو به CD ئاماده‌بكرێت و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی بكرێت تا ئه‌و پاساو و گومانه‌ی به‌غداش بڕه‌وێته‌وه، هاوكات بڕیاردرا كه لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداچوون له پارێزگاكان كاراتر بكرێت.
هه‌روه‌ها راده‌ستكردنی گه‌نمی جوتیارانیش به‌پێی خشته‌و كات و شوێن بێت واتا به‌پێی قه‌زاو ناحیه‌كان به‌سه‌ر سایلۆكان دابه‌شبكرێت. ئه‌مه‌و چه‌ندین بڕگه‌ی تر باسیان لێوه‌كرا كه تایبه‌تبوون به زیادكردنی رێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی ئه‌مساڵ.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به تێروته‌سه‌ل باسی له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێمه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حكومه‌تی به‌غدا به سیاسی ده‌زانین وێڕای ناته‌بایی ناوخۆ‌و گه‌یشتنی زانیاری هه‌ڵه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه كه ده‌بێته پاساو تا حكومه‌تی عیراق بیقۆزێته‌وه، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه پاساوی عیراق ساڵانی رابردوو ئه‌وه بوو كه گوایه گه‌نمی تر له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت و تێكه‌ڵ به به‌رهه‌می خۆماڵی ده‌كرێت، له‌مباره‌وه وتی: ئه‌مه رووینه‌داوه.
سه‌باره‌ت به پاره‌ی گه‌نمی ساڵانی رابردووش دووپاتیكرده‌وه كه بۆ هه‌رچوار پارێزگا تائێستا 661 ملیار دینار لای حكومه‌تی عیراق ماوه كه نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ست جوتیاران.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش ده‌رباره‌ی په‌یدابوونی كوللـه‌و زینده‌وه‌ری تر، دووپاتیكرده‌وه كه بڕی 556 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه بۆ قه‌ڵاچۆكردنیان، داواشی له میدیاكان كرد رۆڵی ئه‌رێنی خۆیان له‌م بواره‌دا ببینن، ئه‌مه‌و چه‌ندین پرسیاری تر تایبه‌ت به كه‌رتی كشتوكاڵ و پلانی وه‌زاره‌ت له‌لایه‌ن په‌یامنێرانه‌وه خرایه‌ڕوو و به تێروته‌سه‌ل وه‌ڵامدرانه‌وه.
PM:04:39:22/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4058
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت