پۆلیسی ئیندۆنیسیا له ئاهه‌نگێكی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كاندا 141 كه‌سی ده‌ستگیركرد
وێستگه نیوز –
پۆلیسی ئیندۆنیسیا له ئاهه‌نگێكی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كاندا له حه‌مامێك له جاكارتای پایته‌خت 141 كه‌سی ده‌ستگیركرد.
پۆلیس رایگه‌یاند كه له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندا به‌ریتانیه‌ك و سه‌نگافورییه‌ك هه‌ن كه 14 دۆلاریان داوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری ئاهه‌نگه سێكسییه‌كه بكه‌ن.
له ئیندۆنیسیا هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان و ئه‌وانه‌ی ره‌گه‌زیان گۆڕیوه كه رێژه‌یه‌كی كه‌من ئازادییان نییه و به ئاشكرا له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌رناكه‌ون.
یاسای ئیندۆنیسی هاوڕه‌گه‌زبازی قه‌ده‌غه نه‌كردووه ته‌نها له هه‌رێمی ئاچی موحافیزكاردا نه‌بێت.
رادن ئارگو یوونو وته‌بێژی پۆلیسی جاكارتا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ره‌نگه تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی وروژاندنی سێكسی ئاراسته‌ی به‌شێك له ده‌ستگیركراوه‌كان بكرێت كه یاسای ئیندۆنیسی سزای توندی بۆ داناوه.
وته‌بێژی پۆلیس له جاكارتا بۆ وتی: "ده‌ستگیركراوه‌كان هاوڕه‌گه‌زبازن و به رووتی و له كاتی ئه‌نجامدانی خووی نهێنی له شوێنه‌كه ده‌ستگیركراون".
به‌گوێره‌ی یاسای ئیندۆنیسیا خۆڕووتكردنه‌وه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ر جۆرێكه له وروژاندنی سێكسی قه‌ده‌غه‌كراو.
هه‌فته‌ی رابردووش له هه‌رێمی ئاچی دوو پیاو به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی سێكسی جه‌ڵدیان لێدرا ئه‌وه‌ش به یه‌كه‌م حوكمی له‌و جۆره داده‌نرێت دوای ئه‌وه‌ی له 2014دا یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاوڕه‌گه‌زبازی ده‌ركرا.
پۆلیسی ئیندۆنیسیا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له شاری سورابایا 14 كه‌سی ده‌ستگیركرد به‌هۆی ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگێك بۆ هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان و ره‌نگه تۆمه‌تی بڵاوكردنی وروژاندنی سێكسییان ئاراسته بكرێت.
سه‌رچاوه: bbc
PM:04:55:22/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 8577
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت