تره‌مپ ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل ئاشكرا كرد
دۆناڵد تره‌مپ
وێستگه نیوز –
له دووه‌م وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له سعودیه‌وه به سه‌ردانێك گه‌یشته ئیسرائیل كه ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و له میانیدا چاوی به گه‌وره به‌رپرسانی ئیسرائیل ده‌كه‌وێت.
رێوڕه‌سمی پێشوازیكردنێكی فه‌رمی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بن گۆریۆن له ته‌ل ئه‌بیب له لایه‌ن سه‌رۆكی ئیسرائیل، رۆڤی رڤیلین و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو و گه‌وره به‌رپرسانی ئیسرائیل بۆ دۆناڵد تره‌مپ سازكرا.
له میانی رێوره‌سمی پێشوازیكردنه‌كه‌دا، دۆناڵد تره‌مپ وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سعودیه و دوای دیداری له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، ئاسۆیه‌كی نوێی بۆ هیواكان دۆزییه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ وتی: "له‌باره‌ی به‌رده‌وامیدان به هاوكارییه‌كان دژبه تیرۆر و توندڕه‌ویی گه‌یشتنه رێككه‌وتننامه‌یه‌كی مێژوویی".
وتیشی: "زۆر خۆشحاڵم كه لێره‌م له ئیسرائیل من هاتووم بۆ خاكی ئایینه كۆنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل دووپات بكه‌مه‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌مریكا پابه‌نده به پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل و به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادات زیان به گه‌لی ئیسرائیل بكه‌وێت.
له به‌رامبه‌ردا بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئیسرائیل به مێژوویی وه‌سفكرد و وتی: "هیچ كاتێك ئه‌وه رووی نه‌داوه كه سه‌رۆكه‌كانی پێشووتری ئه‌مریكا یه‌كه‌م گه‌شتییان بۆ ده‌ره‌وه سه‌ردانی ئیسرائیل بكه‌ن كه ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئێوه گوزارشت له دۆستایه‌تی ئێوه ده‌كات بۆ ئیسرائیل".
بنیامین ناتانیاهو رووی قسه‌كانی ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ كرد و وتی: "دوێنێ یه‌كشه‌ممه له سعودیه وته‌یه‌كی گرنگتان پێشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به له‌ناوبردنی تیرۆر و توندڕه‌ویی".
هاوكات رۆڤی رڤیلین سه‌رۆكی ئیسرائیل، رایگه‌یاند كه سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئیسرائیل گوزارشتكردنه له پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریكا.
رۆڤی رڤیلین وتی: "تۆ (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی ئیسرائیل و هه‌روه‌ها دۆستێكی راسته‌قینه‌ی گه‌لی جووله‌كه‌ی".
وتیشی: "جیهان و ئیسرائیل پێویستییان به ئه‌مریكایه‌كی به‌هێز هه‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌مریكاش پێویستی به ئیسرائیلییه‌كی به‌هێز هه‌یه".
له رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووه و له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ یه‌كه‌مین گه‌شتی بۆ ده‌ره‌وه ده‌ست پێكرد كه هه‌ریه‌ك له سعودیه و ئیسرائیل و ڤاتیكان له خۆده‌گرێت.
PM:05:17:22/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3685
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت