پادشایه‌ك به‌نهێنی فڕكه‌وانی دەکات
پادشای هۆڵەندا و هاوسەرەکەی
وێستگه نیوزـ
پادشای هۆڵه‌ندا ئاشكرایكرد كه دوای وه‌رگرتنی ته‌ختی پادشایه‌تی، ناوبه‌ناو وه‌ك فڕۆكه‌وانی گه‌شته مه‌ده‌نییه‌كان به‌هێنی كاری كردووه و كه‌سیش پێی نه‌زانیووه.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه كه ویلیه‌م ئه‌لیكسانده‌ر، پادشای هۆڵه‌ندا وه‌ك فڕۆكه‌وانه‌ی دووه‌م له گه‌شته ئاسمانییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی ناسراو به KLM كاری كردووه و وتویه‌تی سه‌نشینه‌كان ده‌یانتوانی به ده‌نگیدا بیناسنه‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی له 2013 بچێته‌سه‌ر ته‌ختی پادشایه‌تی، ویلیا‌م ئه‌لیكسانده‌ر به‌وه ناسرابوو كه فڕكه‌وانی ده‌كات و چه‌ندین جار فڕۆكه‌ی قه‌باره مامناوه‌ندی له جۆری فۆكه‌ر 70 وه‌ك فڕۆكه‌وانی میوان لێخوڕیووه، ئه‌و كاره‌شی بۆ ئه‌وه كردووه تا مۆڵه‌تی فڕۆكه‌وانییه‌كه‌ی بپارێزێت.
به‌پێی بی بی سی له‌و ماوه‌یه‌دا كه پادشای هۆڵه‌ندا فڕۆكه‌ی لێخوڕیووه، هه‌موو جارێك به نهینی نه‌بووه و له مانگێكدا دووجار به نهێنی ئه‌و كاره‌ی بۆ كۆمپانیای KLM Cityhopper كردووه كه زۆرجار كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و نه‌رویج و وڵاتی دیكه گه‌شتی ئاسمانیی پێ ده‌كه‌ن.
PM:06:07:22/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3989
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت