په‌رله‌مانتارێك: چاوه‌كان له‌سه‌ر عه‌لی باپیرن به‌رپرسیارێتی ئه‌مڕۆ له‌ئه‌ستۆ بگرێت
دیدارێکی پێشوی نێوان نەوشیروان مستەفا و عەلی باپیر
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای كۆچی له‌ناكاوی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، چاوه‌كان زیاتر له‌سه‌ر عه‌لی باپیر، ئه‌میری حزبه‌كه‌یه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی پێشه‌نگی و به‌رپرسیارێتی ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی سیاسی له‌ئه‌ستۆ بگرێت.
سه‌لیم شوشكه‌یی، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عیراق له لێدوانێكدا بۆ وێستگه نیوز رایگه‌یاند: "دوای كۆچی له‌ناكاوی كاك نه‌وشیروان، زیاتر چاو كه‌وتۆته سه‌ر مامۆستا عه‌لی باپیر كه پێشه‌نگی و به‌رپرسیارێتی ئه‌مڕۆی گۆره‌پانی سیاسی كوردستان له‌ئه‌ستۆ بگرێت، عه‌لمانی و ئیسلامی ئومێدی له‌سه‌ر هه‌ڵچنن كه پڕۆژه‌یه‌ك گه‌ڵاڵه بكات و دۆخی چه‌قبه‌ستووی كوردستان به‌ره‌و باشتر بجوڵێنێت".
شوشكه‌یی وتیشی "پێشتر هه‌موو سیاسه‌تمه‌دار و لێكۆڵه‌ران و میدیاكان چاویان بڕیوه سه‌ر كاك نه‌وشیروان مسته‌فا كه به گه‌ڕانه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی بخاته‌گه‌ڕ و كار بۆ چاككردنی دۆخی كوردستان بكات، به‌ڵام كۆچی له‌ناكاوی جۆرێك شڵه‌ژانی لای هه‌موو هاوڵاتیان دروستكرد و ئه‌و ئومێده‌شی له‌گه‌ڵ خۆی برده ژێر گڵ."
وتیشی: " ئه‌گه‌ر هاوكاری بكرێت پێموابێت مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌مڕۆ له هه‌موو كه‌س له گۆڕه‌پانه‌كه زیاتر ده‌توانێت حزب و لایه‌نه‌كان له یه‌ك نزیك بكاته‌وه."
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی ڕۆژی 19ی ئایاری 2017 له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا له ماڵه‌كه‌ی خۆی له گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد و له‌سه‌ر داوای خۆشی له گردی زه‌رگه‌ته به‌خاك سپێردرا.
PM:06:58:22/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 20717
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت