ساڵی 1991 نه‌وشیروان مسته‌فا باسی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ریی یاسا كردووه
وێستگه نیوز ـ
مه‌كته‌بی رابه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان دیدارێكی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری كۆچكردوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز، رابه‌ری ئه‌وكاته‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991 ئه‌نجامدراوه.
له دیداره‌كه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا باس له رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: "با بۆ هه‌فته‌یه‌كیش بێت بۆ دنیای بسه‌لمێنین كه ده‌توانین خۆمان خۆمان به‌ڕێوه‌به‌رین، ئه‌گه‌ر بته‌وێت ده‌وڵه‌تی قانون دروست بكه‌یت، ناچم 30 كه‌س له‌گه‌ڵ خۆما بگێڕم و 100 سه‌یاره به‌دوامه‌وه بێ و له‌سه‌ر جاده مۆڕه له خه‌ڵك بكه‌م."
له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كه مه‌كته‌بی رابه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی نوسیویه‌تی: "بۆ یەكەم جار دیدارێكی مێژووی لە ساڵی1991 پێش یەكەم هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بەڕێز كاك نەوشیروان مستەفا لە گەڵ جەنابی مۆستامەلا عوسمان عبدالعزیز ڕابەرو پێشەوای ڕابوونی ئیسلامی,ئەم دیدارە زیاد لە كاتژمێرێكە لە سەر زۆر بابەت و تەوەری گرنگ و پرسی هەرێمی كوردستان لەو كاتەدا قسە دەكەن، كە تائێستا بڵاونەبووەتەوە ، هەر جارەو چەن بە شێكی ئەم دێكۆمێنتە مێژووییە لە پەیجی مەكتەبی ڕابەری گشتی بڵاو دەكەینەوە."
وته‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتیی كۆچكردوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ رابه‌ری ئه‌وكاته‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌وێوه تۆمار كراوه كه ده‌ڵێت: "ئێمه وه‌ك حزبه‌كان به گشتی كێشه‌یان نییه، به‌ڵكو جه‌ماوه‌ره‌كه كێشه‌ی هه‌یه، ئێمه دوو رۆژ له به‌ینی خۆماندا دواین بۆ ئه‌وه‌ی چی بكرێت بۆ چاككردنی دۆخی ئێستای كوردستانی عیراق، بۆئه‌وه‌ی له‌م پاشاگه‌ردانییه ده‌ری بهێنین، بێگومان دوو چاره‌سه‌ر هه‌یه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه وه‌ك وتمان په‌رله‌مانی داهاتوو كه هه‌ڵبژێردرا، ئه‌وه حكومه‌تی خۆی دروست ده‌كات و هه‌مومان رێزی ده‌گرین و گوێڕایه‌ڵی ده‌بین و له‌پشتی راده‌وه‌ستین تا سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڵام پرسیاری خه‌ڵك ئه‌وه‌یه له‌ئێستاوه تا كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه چۆن وڵاته‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت: "ئێمه پێشنیازی ئه‌وه‌مان كرد كه ئه‌نجومه‌نێكی جێبه‌جێكردنی كاتی له‌ئێستاوه تا كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه دروست بكرێت كه له كه‌سه ناسراوه‌كانی پارتی و یه‌كێتی و شیوعی و حسك و گه‌ل پێكهاتبێت و هه‌ریه‌كێك له ئێمه ئیشێكی وه‌ربگریاته بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت بكه‌وێته‌وه سه‌رپێی خۆی و بتوانرێت پێشمه‌رگه بكرێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی شار و پۆلیس و دادگا به‌هێز بكرێته‌وه و شاره‌كان توندوتۆڵ بكرینه‌وه دادگاكان بوێرن سزای دز و پیاو خراپ بده‌ن."
ئاشكرای كردووه و وتویه‌تی: "ئه‌م پێشنیازه روبه‌ڕوی سه‌ركردایه‌تیی به‌ره‌ی كوردستانی كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ڤیتۆیان به‌كارهێنا و پێشنیازه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه و وتویانه ماده‌م هه‌ڵبژاردن له‌به‌رده‌مدایه پێویست ناكات ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن هه‌بێت، به‌ڵكو كارگێڕی به‌ره‌ی كوردستان ده‌توانێت ئه‌و كارانه بكات."
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌وكاته‌دا ده‌ڵێت: "كارگێڕی به‌ره ئه‌وه‌ی پێی ناكرێت، خه‌ڵكی وای تێدایه به‌كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ت، ره‌نگه بۆ زه‌مانی شه‌ڕ پیاوێكی ئازا بووبێت، قاره‌مان بوبێت، به‌ڵام هی ئیداره‌كردنی ده‌وڵه‌ت نییه، من خۆم له‌به‌رده‌م ئێوه‌دا ئیعتراف ده‌كه‌م ره‌نگه من زۆر له‌وانه خوێنه‌وار تر بم، چونكه من بێجگه له‌وه‌ی زانكۆی به‌غدام خوێندووه، چوار ساڵێش له ڤییه‌نا خوێندومه، له زمانیشدا كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی و ئه‌ڵمانی زۆر باش ده‌زانم و ئینگلیزیش ده‌زانم، به‌س هێشتا خۆم به شایسته‌ی ئه‌وه نازانم بڵێم داده‌نیشتم له شوێنێكدا وه‌ك سلێمانی من محافزی سلێمانی بم، چونكه وه‌ك عه‌رزم كردن من 24 ساڵه خه‌ڵك راده‌هێنم له‌سه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، هه‌ندێك كه‌سی دیكه ده‌هێنینه پێشه‌وه كه من له پشتیه‌وه ده‌بم و من پشتیوانی لێ ده‌كه‌م، چونكه ئه‌و لێی ده‌زانێت و شاره‌زایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ركردایه‌تی موافه‌قه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كرد."
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌وكاته‌دا باسی له رێكخستنی چۆنێتی میكانیزم به‌ڕێوه‌بردن ده‌كات و كه مه‌رگه‌زیه‌ت له كوردستاند دروست بكرێت ئه‌و رێوشوێنانه‌ی ده‌یانه‌وێت جێبه‌جێی بكه‌ن به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستاندا جێبه‌جێ بكرێت هه‌ر له سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و كفری و كه‌لار، ده‌شڵێت ئه‌مه ته‌نها به سلێمانی جێبه‌جێ ناكرێت.
نه‌وشیروان مسته‌فا وتویه‌تی: "ئێمه ویستمان وای لێ بكه‌ین كه هه‌تا ئه‌گه‌ر بۆ مانگێكیش بێت، كورد خۆی خۆی به‌ڕێوه‌ببات، دوای ئه‌وه خوای ده‌كرد سه‌دام په‌لاماری ده‌داین و له‌ناوی ده‌بردین، چونكه هه‌مووتان ده‌زانن شێخ مه‌حمود كاتی خۆی حكومه‌تی دروستكردووه و ماوه‌یه‌ك ده‌وامی كردووه و له مێژووی كوردا به شانازییه‌وه باسی ده‌كرێت، قازی محه‌مه‌د ده‌وڵه‌تێكی بچكۆلانه‌ی دروست كردووه له شارێكی بچوكی وه‌ك مهابادا هه‌تا ئێستا هه‌موو كورد به شانازییه‌وه باسی ده‌كات، ئێ ئێمه‌ش با بۆ هه‌فته‌یه‌كیش بێت بۆ دنیای ئیسپات بكه‌ین كه ده‌توانین حوكمڕانیی خۆمان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر وازمان لێ بێنن ئه‌توانین خۆمان حكومڕانیی خۆمان بكه‌ین."
نه‌وشیروان مسته‌فا باس له سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و كاته‌ی هه‌ندێك حزب ده‌كات و ده‌ڵێت: "هی وایان هه‌یه له پادشای زه‌مانی تورك باشتر ده‌ژی و به‌خه‌ویش شتی وای نه‌دیووه، هی وایان هه‌یه حاشا حازری له‌وانه‌یه زه‌مانی قه‌دیم ره‌نگه وڵاخێكیشی نه‌بوبێت، ئێستا 20 ئوتۆمبیڵ به‌دوایه‌وه‌یه‌تی و فڕك و هوڕیه‌تی و دێت و ده‌چێت، شه‌ش حه‌وت خانوی داگیر كردوو و 200 بۆ 300 كه‌سی كۆكردووه‌ته‌وه و به‌ئاره‌زووی خۆی سجنی هه‌یه و خه‌ڵك ده‌كرێت و هه‌رچی بوێت ده‌یكات."
لەبەشی کۆتایی ئەو دیدارەدە دەڵێت: "ئه‌مه له قانوندا نابێت، ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێت ده‌وڵه‌تی قانون دروست بكه‌یت شتی وا نابێت، ده‌وڵه‌تی قانون دروست كه‌یت من ئه‌وپه‌ڕی موراجه‌عه‌تیان ده‌كه‌م و ده‌ڵێم من حاڵه‌تم له خه‌ته‌ردایه و دوو سێ كه‌سم بۆ دابنێن بۆ حیمایه، ناچم 30 كه‌س له‌گه‌ڵ خۆما بگێڕم و 100 سه‌یاره به‌دوامه‌وه بێ و له‌سه‌ر جاده مۆڕه له خه‌ڵك بكه‌م و چیم به‌دڵ نه‌بوو بیگرم و سجنی كه‌م و له‌په‌ناوه بیكوژم، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ندێك له سه‌ركردایه‌تیی ئه‌م حزبانه قازانجیان له‌وه‌یا نییه هه‌ڵبژاردن بكرێت، كه هه‌ڵبژاردن بوو، ئه‌وان نامێنن."
PM:08:53:22/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 47745
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت