په‌رله‌مانتارێكی عیراق: رۆژ به‌ڕۆژ رێژه‌ی ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتاران كه‌م ده‌بێته‌وه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌رله‌مان له ساڵی كۆتاییدایه بۆیه رۆژ به‌ڕۆژ رێژه‌ی ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتاران له كۆبوونه‌وه‌كاندا كه‌متر ده‌بنه‌وه.
زانا رۆستایی، په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عیراق بۆ وێستگه نیوز-ی روونكرده‌وه، له چوار مانگی رابردوودا كه په‌رله‌مان له وه‌رزی زستانه‌دا بوو، په‌رله‌مان زۆرترین كار و چالاكی هه‌بوو تیایدا كۆمه‌ڵێك یاسای گرنگ ده‌رچوون و له‌ڕووی چاودێریشه‌وه چه‌ندین به‌رپرسی باڵا بانگهێشتكران.
زانا رۆستایی باسی كه‌موكوڕییه‌كانی په‌رله‌مانیشی كرد و وتی: "له‌م وه‌رزه‌دا كه‌موكوڕی هه‌بوون و له زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌هۆی كه‌می رێژه‌ی یاساییه‌وه هه‌ندێجار نه‌ده‌توانرا یاساكان ده‌ربچن، جگه له‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان له كۆتایی ساڵیدایه رۆژ به‌رۆژ رێژه‌ی ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتاران له كۆبوونه‌وه‌كاندا كه‌متر ده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك یاسا هه‌یه به سێ كۆبوونه‌وه ده‌رچووێندراوه".
رۆژی 1-6-2017 ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یاسادانانی په‌رله‌مانی عیراق كۆتایی و په‌رله‌مان پێده‌نێته پشووه و تا دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ست پێناكه‌نه‌وه.
PM:09:45:22/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3561
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت