ئاری هه‌رسین بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمڕۆ سەلماندت
وێستگه نیوز-
ئاری هه‌رسین په‌رله‌مانتاری پارتی رایگه‌یاند سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌ر گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ریخستووه، نێچیرڤان بارزانی لوتكه‌ی عه‌بقه‌ری سیاسی و بڕوا بوونیه‌تی به دیپلۆماسیه‌ت، بڕوابوونیه‌تی به زه‌روره‌تی سنگفراوانی سیاسه‌تمه‌دار و جارێكی تر سه‌لماندویه‌تی سیاسه‌ت به ڕق و كینه‌وه ناكات.
ئاری هه‌رسین، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له وتارێكدا به‌ناوی (ئه‌زیزم كاك نێچیرڤان) له په‌یجی تایبه‌تی خۆی بڵاویكردۆته‌وه و نووسیویه‌تی، وه‌ك كوردستانییه‌ك و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی كوردستان هه‌موو جارێك بیر له‌و كاتانه ده‌كه‌مه‌وه كه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له پێناو به‌رز راگرتنی وره‌ی پێشمه‌رگه و سه‌رفرازی كوردستان خه‌و و خواردنی له ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا به مه‌سافه‌ی مه‌ودای قه‌نناس و هاوه‌نه‌كانی داعش بوو، هه‌ست به بوونی سه‌رۆكێكی گیانفیدا و به‌هێز ده‌كه‌م.
هه‌رسین ده‌ڵێت "سه‌رۆكێك كه پێویسته له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا هه‌بێت، ئه‌م هه‌ڵوێسته كوردانه و جوامێرانه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی تۆش له سه‌ردانكردنی گۆڕی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا، له ناو هه‌مو په‌رت و په‌ره‌وازه‌یی و بێ سه‌روبه‌ری فه‌زای سیاسی هه‌رێمی كوردستان، هیوای گه‌وره‌م لا دروست ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه "ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مڕۆت لوتكه‌ی عه‌بقه‌ری سیاسی و بڕوا بوونت به دیپلۆماسیه‌ت بوو، بڕوابوونت به زه‌روره‌تی سنگفراوانی سیاسه‌تمه‌دار بوو، جارێكی‌تر سه‌لماندت كه تۆ پیاوێكی سیاسه‌ت به ڕق و كینه‌وه ناكه‌یت، بڕوات بێت نه‌ك هه‌ر خۆت، به‌ڵكو میلله‌ته‌كه‌شمان به‌ری ئه‌م هه‌ڵوێسته جوانانه‌ی تۆ ده‌خوات، گه‌ر ئێستاش نه‌بێت له داهاتوودا لێی تێده‌گات، چونكه تۆ به‌م كرده‌وانه‌ت ده‌بیته مامۆستای جیلێك و میلله‌تێك، كه به‌داخه‌وه به‌ها به‌رزه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی لێشێواوه و به‌س تۆش ده‌توانیت رێنیشانده‌ری بیت".
ئاری هه‌رسین جه‌ختیكردۆته‌وه "تكایه ئه‌م سه‌نگه‌ری مۆدێڕنیتی و دیموكراسیه به‌ر مه‌ده، سه‌رۆك بارزانی و هه‌موو كوردێكی نیشتیمانپه‌روه‌ر پشتت ده‌گرێت. ئێمه پشتت به‌ر ناده‌ین، چونكه ئه‌م شه‌ڕه‌ی تۆ په‌رچه‌مداره‌كه‌یت، شه‌ڕی (حه‌ق) له دژی (جه‌هل و باتڵه)، شه‌ڕی مسۆگه‌ركردنی یه‌كڕیزیمانه".
له كۆتاییشدا وتویه‌تی "خۆشم ده‌وێی هه‌ر بژیت و ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ خزمه‌ت و رابه‌رایه‌تی میلله‌تێك، كه له ئۆكسجین زیاتر پێویستی به سه‌رۆك وه‌زیرانێكی به‌هێز و مته‌وازیعه".
PM:10:56:22/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 64953
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت