هاوسه‌رگیریه‌كی خه‌مناك
وێستگه نیوزـ
له دیمه‌نێكدا كه له یه‌ك كاتدا هه‌م رۆمانسی و هه‌م غه‌مگینیشه، له ژورێكی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌ریتانیا رێوڕه‌سمی هاوسه‌رگیریی نێوان پیاوێك و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌چوو.
رێوڕه‌سمه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی سپرینگ هیل برۆشدیڵ له به‌ریتانیا رێكخرا و تیایدا تراسی برۆكس-ی ته‌مه‌ن 45 ساڵ له پیاوێك به‌ناوی رای كیرشاو ماره كرا كه ته‌مه‌نی 63 ساڵه و به‌ده‌ست نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی رێخۆڵه‌وه ناڵاندویه‌تی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی ده‌یلی مه‌یڵ، شێرپه‌نجه‌كه‌ی كیرشاو سه‌خته و پزیشكه‌كان وتویانه چه‌ند رۆژێكی له‌ژیاندا ماوه، هه‌ربۆیه ئه‌و له‌گه‌ڵ تراسی په‌له‌یان له رێوڕه‌سمی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان كردووه.
هاوكات كه‌سانی خۆبه‌خش ده‌ستپێشخه‌ربوون له به‌ڕێكردنی رێوڕسمه‌كه و به هێنانی گوڵ و خه‌رجیی جلی بوكێنی و هێنانی ئۆتۆمبیل كێكی زه‌ماوه‌نده‌كه‌یان له ئه‌ستۆی خۆیان گرتووه.
PM:11:46:22/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 31187
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت