تێرێزا مەی: وەک هێرشێکی تیرۆرستی مامەڵە لەگەڵ تەقینەوەکەی مانچستەردا دەکەین


وێستگه‌ نیوز ـ
تێرێزا مەی سەرۆک وەزیران بەریتانیا لەبارەی تەقینەوەکەی شاری مانچستەرەوە رایگەیاند، وەک هێرشێکی تیرۆرستی مامەڵە لەگەڵ رووداوەکەدا دەکەن.

شەوی رابردوو تەقینەوەیەک لە هۆڵی مانچستەر ئارینا لە ئاهەنگێکی مۆسیقای گەورەدا لە شاری مانچستەر روویدا و لە ئاکامدا 19 کەس گیانیان لە دەستداوە و نزیکەی 50 کەسی دیکەش برینداربوون.

مەی لەبارەی تەقینەوەکەوە وتی، وەک هێرشێکی تیرۆرستی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن و هاوخەمی خۆشی بۆ کەسوکاری بەرکەوتووانی تەقینەوەکە دەربڕی.

هاوکات تێرێزا مەی هێمای بۆ ئەوەش کرد کە لێکۆڵینەوەی تەواو لە تەقینەوەکەی مانچستەر دەکەن بە مەبەستی زانینی هۆکاری تەقینەوەکە.

هەرچەندە تا ئێستا نازانرێت هۆکاری تەقینەوەکە چی بووە، بەڵام بە وتەی دوو بەرپرسی ئەمریکی کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرابکرێت، کەسێکی خۆکوژ تەقینەوەکەی ئەنجامداوە.

تەقینەوەکە کۆنسێرتێکی کردووەتە ئامانج کە بۆ گۆرانیبێژی ئەمریکا ماریانا گراند ئامادەکرابوو و بەپێی سەرچاوەکانیش گۆرانیبێژەکە زیانی بەرنەکەوتووە.


AM:08:39:23/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 3693 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت