حەشدی شەعبی ناحیەی قەیرەوانی بەتەواوی کۆنترۆڵکردەوە

‌چەکدارامی حەشدی شەعبی لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی قەیرەوان

وێستگه‌ نیوز ـ
حەشدی شەعبی رایگەیاند، ناوەندی ناحیەی ناحیه‌ی قەیرەوانیان لە رۆژئاوای موسڵ بەتەواوی کۆنترۆڵکردووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: لە کاتژمێر 10ی شەوی رابردووەوە تا 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوەندی ناحیەی قەیرەوان دەستپێکرد و دواجار توانییان بەتەواوی کۆنتڕۆڵی بکەنەوە.

هاوکات هێمای بۆ ئەوەش کرد کە ئاڵای عیراقیان لەسەر بیناکانی ناحیەکە هەڵکردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، تیمی ئەندازیاری هێزەکانی حەشدی شەعبی دەستیانکردووە بە پاککردنەوەی ناحیەکە لە بۆمب و مینی چێندراو.

ناحیەی‌ قەیرەوان سەربە قەزای‌ شنگالە کە 25 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری‌ قەزاکە و زۆرینەی‌ دانیشتووانی‌ ناوچەکە کوردانی‌ ئێزدین و لەئێستادا، لە 12ی ئەم مانگەشەوە حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێکی دەستپێکرد بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناحیەکە و گوندەکانی دەوروبەری.


AM:09:09:23/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 6289 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو