لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت: نرخی شمه‌كه‌كان جێگیرن
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ چاودێری نرخی شمه‌كه‌كان ده‌ست پێكردووه و ئاماژه به جێگیریی نرخه‌كان ده‌كه‌ن.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ چاودێریكردنی نرخ له نێو بازاڕدا ده‌ستپێكردووه و چه‌ند پسووڵه‌یه‌كی سه‌رپێچیشیان بۆ چه‌ند شوێنێك كردووه كه رێنمایی ته‌ندروستییان وه‌ك پێویست نه‌بووه.
گۆران روونیكرده‌وه، له مانگی ره‌مه‌زانیشدا به‌هه‌مانشێوه به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی تێبینیان كردووه نرخ وه‌ك خۆیه‌تی و به‌رز نه‌بوەته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سبه‌ینێش له دیوانی قایمقامیه‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی دانانی رێنمایی بۆ مانگی ره‌مه‌زان ده‌كرێت و ئه‌و رێنماییانه‌ش ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
PM:12:12:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 1073
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت