رێبین هه‌ردی "قسه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو"ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌گێڕێته‌وه
نەوشیروان مستەفاو رێبین ئەحمەد هەردی
وێستگه نیوز ـ
رێبین هه‌ردی نوسه‌رو رۆشنبیر و كه‌سی نزیكی نه‌وشیروان مسته‌فا، گفتوگۆیه‌كی نێوان خۆی و ئه‌و ده‌گێڕێته‌وه له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2009، كاتێك داوای لێكردووه ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانی زیاد بكات، به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا "قسه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراوی" پێ وتووه.
رێبین هه‌ردی، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌م جۆره رووداوه‌كه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه: "گەرمەی هەڵبژاردنی 2009 بوو، هەڵمەتەکە تا دەهات توندتر دەبووه‌وە و فشار بۆ سەر گۆرانخوازان زیادی دەکرد، هەندێکجار تەقە و شەڕ رووی دەدا.. برادەران داوایان لێکردم بەڵکو قەناعەت به نه‌وشیروان مسته‌فا بکەم هەندێک لە حیمایەکانی زیاد بکات".
رێبین هه‌ردی، كه به كه‌سی نزیك له نه‌وشیروان مسته‌فا داده‌نرا ده‌ڵێت: "ئێوارەیەک خۆم و خۆی بووین پێمووت کاکە من خۆت دەزانی هیچ حەزم لە شتی فەرمی و بەرپرسیاری دەورەدروا بە حیمایە نییە.. پێشم وایە یەکێک لە کارە باشەکانی تۆ ئەوەیە وا ناکەیت، بەس دۆخەکە خراپە و وەک ئەبینی فشارەکان زۆرن، پێموایە لەم هەلومەرجەدا هیچ عەیبێک نیە کەمێک حیمایەکان زیاد بکەیت و وریا تر بیت".
رێبین هه‌ردی ده‌گێڕێته‌وه كه نه‌وشیروان مسته‌فا بە پێکەنینەوە پێی وتووه: "من خۆم بە بەرپرسی ئەو خەڵکە ئەزانم، ئه‌گەر خۆشیان بوێم ئەمپارێزن، گەر شتێکم لێهات و نه‌یانپاراستم ئەوا یانی من شایەنی ئەوە نیم بەرپرسیان بم، لەبەرئەوە ئاساییە بکوژرێم".
ده‌شڵێت: "قسەکەی زۆر چاوەرواننەکراو بوو، به‌ڵام پڕ بوو لە دڵسۆزی.. سەرسام بووم بە تەفسیرەکەی و هەستمکرد راست دەکات، لەبەرئەوە هیچم نەوت و قەتیش ئەوەم لێ دوبارە نەکردەوە، باشتر تێگەیشتم من لەگەڵ سیاسیەکدام کە بەراست مەعدەنێکی یەکجار جیاوازی هەیە".
ئەوەش لە کاتێکدایە سەرلەبەیانیی رۆژی هه‌ینی 19ی ئایاری 2017، شۆڕش حاجی وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، کۆچی دوایی کرد.
نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و ڕۆژی ٢٠ی ئایاری 2017 لەسەر وەسیەتی خۆی لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی و لە رێوڕەسمێکی جەماوەریدا بە خاکسپێردرا.
رۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه 20 و 21ی ئایاری 2017، له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا دانراو ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده‌ی سیاسی و رۆشنبیری و كه‌سایه‌تی له چین و توێژه جیاوازه‌كان به‌شداری پرسه‌كه‌یان كرد و هه‌ر رۆژی یه‌كشه‌ممه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتایی هاتنی پرسه‌كه‌ی راگه‌یاند.
PM:01:09:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 69253
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت