نرخی دۆلار زیاتر دابه‌زی
وێستگه نیوز ـ
نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی هه‌رێم دابه‌زینێكی دیكه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 100 دۆلار بۆ خوار 125 هه‌زار دینار دابه‌زی.
ره‌وه‌ز ئامانج، له نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕ دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نرخی دۆلار له بازاڕی شاری سلێمانی دابه‌زینێكی دیكه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
وتیشی: "100 دۆلار ئێستا به 124 هه‌زار و 875 دیناره، له ده‌ره‌وه‌ی بازاڕی دۆلاره‌كه‌ش 100 دۆلار به كڕین به 124 هه‌زار و 800 دیناره‌و به فرۆشتن به 124 هه‌زار و 900 دیناره".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 دۆلار به 125 هه‌زار و 100 دینار بوو.
PM:01:50:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 13009
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت