داعش هێرشەکەی مانچستەری گرتە ئەستۆ


وێستگە نیوز -

 

رێكخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی مانچستەر ڕاگەیاند، کە بووە هۆی کوژرانی 22 کەس و برینداربوونی 59ی دیكه‌ی.

لە بەیاننامەیەکدا رێكخراوی داعش رایگەیاند، تەقینەوەکەی شاری مانچستەری بەریتانیا لەڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجامدراوە.

هەرچەندە داعش ڕایگەیاند کە تەقینەوەکە لەڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە بووە، بەڵام پێشتر پۆلیسی بەریتانیا وتی، خۆکوژێک کە بە تەنها کردەوەکەی کردووە، خۆی تەقاندووەتەوە و کۆنسێرتێكی کردووەتە ئامانج، وتیشی کە پیاوێکی تەمەن 23 ساڵ بە تۆمەتی هێرشەکە دەستگیرکراوە.

شەوی ڕابردوو تەقینەوەیەک لە کۆنسێرتێکدا لە مانچستەر ڕوویدا کە بۆ ئاریانا گراند گۆرانیبێژی ئەمریکی سازکرابوو، لە ئاکامدا 22 کەس کوژران و 59ی دیکەش برینداربوون، لەناو بەرکەوتوانیشدا منداڵ هەبووە.

له‌به‌رامبه‌ریشدا تێرێزا مای، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری بەرکەوتووان کرد و وتی، لێکۆڵینەوەی تەواو لە تەقینەوەکەی مانچستەر دەکەن و ئەنجامدەرانی پشت ڕووداوەکە ئاشکرادەکەن.

لەدوای رووداوەکەی مانگی تەمموزی 2005 لە بەریتانیا، ئەم تەقینەوەیە ببێتە گەورەترین هێرشی چەکدارییه‌ له‌و وڵاته‌ کە تیایدا چوار خۆکوژ خۆیان تەقاندەوە و 52 کەسیان کوشت.


PM:02:50:23/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 2428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو