به‌وێنه: ئه‌مرۆ ده‌یان كه‌سی تر سه‌ردانی پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فایان كرد
فۆتۆكان له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوس بڕیار نامیق- وه گیراوه
وێستگه-
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 19-5-2017 نەوشیروان مستەفا ئەمین، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە تەمەنی 73 ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد. رۆژی دواتر لەسەر وەسیەتی خۆی، هەر لە (گردی زەرگەتە) شاری سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌خاكسپێردراو پاشانیش له‌شاری سلێمانی و هه‌ولێرو چه‌ند شارێكی تری ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكی و ئوسترالی پرسه‌ی بۆ دانرا.
ئه‌مرۆ پێنج رۆژه نه‌وشیروان مسته‌فا كۆچی دوایی كردووه، به‌ڵام به‌شداربووانی پرسه‌و نیگه‌رانییه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌یه و ڕۆژانه ده‌یان كه‌س وێڕای ماته‌مینی له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی سه‌ردانی ماڵ و مه‌كۆی گشتی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ده‌كه‌ن كه ناوبراو دایمه‌زراندووه.
PM:03:26:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 13757
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت