نووسینگەکەی رەتیدەکاتەوە قادر حه‌مه‌جان وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی بێت
قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
وێستگه نیوز ـ
نووسینگەی راگەیاندنی حاكم قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، کە قادر حەمەجان قسه‌كه‌ری فه‌رمی یه‌كێتی نییه‌و له هه‌ر ده‌زگایه‌ك ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوه به هه‌ڵه درابێته پاڵ ناوه‌كه‌ی، ئه‌وا ئێستا بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی روونده‌كه‌نه‌وه كه ناوبراو ته‌نها ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی نووسینگه‌ی قادر حه‌مه‌جاندا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: "به سڵاوێكی گه‌رمه‌وه پێتانی راده‌گه‌یه‌نین كه حاكم قاد قسه‌كه‌ری فه‌رمی یه‌كێتی نیه".
ده‌شڵێت: "به‌ر له‌ئێستا گه‌ر ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن هه‌رده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنه‌وه به‌هه‌ڵه خرابێته پاڵ ناوی ئه‌وه‌وه ئێستا له رێگه‌ی ئه‌م په‌یامه‌مانه‌وه بۆ سه‌رجه‌م كه‌ناڵ و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی روون ده‌كه‌ینه‌وه، كه حاكم قادر حه‌مه‌جان ته‌نها ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان)ه".
رۆژی 27ی نیسانی 2017 لە دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، میدیای ئه‌و حزبە رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا قادر حەمەجان وەک وتەبێژ دیاریکراوە.
قادر حەمەجان کێیە؟
- قادر حەمەجان عەزیز لە ساڵی 1957 لە گەڕەكی سابونكەرانی شاری سلێمانی لەدایكبووە.
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواوكردووە و لە ساڵی 1981دا خوێندنی زانكۆی تەواوكردووە و بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە بەشی یاسا لە كۆلێجی یاسا‌و رامیاری زانكۆی بەغدا وەرگرتووە.
- ساڵی 1976دا پەیوەندی كردووە بە ریزەكانی یەكێتیی خوێندكارانی كوردستانەوە و لە ساڵی 1981دا پەیوەندی كردووە بە هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە.
- ساڵی 1982بووە بە حاكمی شۆڕش لە مەڵبەندی 1 لەناوچەی شارباژێڕی یەکێتی.
- لە ساڵی 1990 دا لە ئێران خێزانی پێكەوەناوە و ئێستاش خاوەنی دوو كوڕ و كچێكە.
- ساڵی 1993 لە دامەزرێنەرانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەرێم بووە و جێگری بەرێوەبەری گشتی بووە تا ساڵی 1994 دواتریش تا ساڵی 1997 بوه‌ته بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێمی كوردستان.
- ساڵی 1998 بۆ ساڵی 2001 پارێزگاری سلێمانی بووە، هەروەها ساڵی 2000 بۆ ساڵی 2001 لە هەمانکاتدا سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بووە و تا ساڵی 2007 لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی سلێمانیدا مایەوە.
- لە كۆنگرەی دووەمی یەکێتیدا بە ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی هەڵبژێردرا.
- لە ساڵی 2009 دا لەسەر پێشنیازی مەكتەبی سیاسیی بووەتەوە بە بەڕێوەبردنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان تا ساڵی 2011.
- لەكۆنگرەی سێهەمی یەکێتیدا بووە ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و دواتر بووە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لە مەكتەبی سیاسیش‌دا وەک ئەندامی دەستەی کارگێری دیاری کرا.
PM:03:28:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4325
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت