په‌یامێك له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه‌وه
وێستگه نیوز-
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سوپاس و پێ‌زانین ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی ده‌كات بۆ به‌شداری به‌رفراوان به‌شداریان له‌مه‌راسیمه‌كانی به‌خاكسپاردن و پرسه و هاوخه‌میی له نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی راگه‌یاندراوێكی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌وه بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاندوو "سوپاس و پێ‌زانین ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان‌و پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان‌و ته‌واوی كادران‌و ئه‌ندامان له ئۆرگانه جیاجیاكان‌و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی، له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان‌و به‌غداو ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین، بۆ به‌شداركردنی به‌رفراوانیان له‌مه‌راسیمه‌كانی به‌خاكسپاردن‌و پرسه‌و مه‌راسیمه‌كانی تری هاوخه‌میی بۆ ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی سه‌ركرده‌و شۆڕشگێڕ‌و سیاسه‌تمه‌داری گه‌له‌كه‌مان، كاك نه‌وشیروان مسته‌فا. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی بۆ رووماڵكردنی پرسه‌كه ده‌كه‌ین".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه " ئه‌و په‌رۆشی و به‌شداریی‌و هاوخه‌میه قوڵه‌تان، نیشانه‌ی دڵسۆزی‌و ئه‌مه‌ك‌و وه‌فاداریتانه بۆ شۆڕشگێڕ‌و تێكۆشه‌ره‌كانی گه‌له‌كه‌مان‌و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی‌و هاوڕێی‌و هاوسه‌نگه‌ری چه‌ندین ساڵه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال‌و جێگری سكرتێری گشتی بووه، هه‌روه‌ك كاك نه‌وشیروان مسته‌فا، مێژووی نیو سه‌ده‌ی خه‌بات‌و تێكۆشانی شیایانی ماته‌مگێڕی به به‌شكۆیه".
PM:03:30:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3145
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت