به‌وێنه و ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مانچسته‌ر
وێستگه نیوزـ
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانیا ده‌یان وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی چركه‌ساتی دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری مانچسته‌ر-ی به‌ریتانیای راگه‌یاند كه به‌هۆیه‌وه 22 كه‌س كوژران و 59ی دیكه‌ش برینداربوون.
رێكخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی مانچستەر ڕاگەیاند، کە بووە هۆی کوژرانی 22 کەس و برینداربوونی 59ی دیكه‌ی.
لە بەیاننامەیەکدا رێكخراوی داعش رایگەیاند، تەقینەوەکەی شاری مانچستەری بەریتانیا لەڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجامدراوە.
هەرچەندە داعش ڕایگەیاند کە تەقینەوەکە لەڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە بووە، بەڵام پێشتر پۆلیسی بەریتانیا وتی، خۆکوژێک کە بە تەنها کردەوەکەی کردووە، خۆی تەقاندووەتەوە و کۆنسێرتێكی کردووەتە ئامانج، وتیشی پیاوێکی تەمەن 23 ساڵ بە تۆمەتی هێرشەکە دەستگیرکراوە.
شەوی 22ی ئایاری 2017، تەقینەوەیەک لە کۆنسێرتێکدا لە مانچستەر روویدا کە بۆ ئاریانا گراند گۆرانیبێژی ئەمریکی سازکرابوو.
هه‌ر له سایته‌كه‌دا چه‌ند وێنه‌یه‌ك بڵاوكراونه‌ته‌وه كه تایبه‌تن به‌و قوربانییانه‌ی له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا پێوه بوون و له‌م هه‌واڵه‌شدا ئه‌و وێنانه ده‌كه‌ونه به‌شی كۆتایییه‌وه.
کاتی ئاهەنگەکە
PM:04:18:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 11105
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت