ناردنی هێزه ئه‌منییه‌كه بۆ چه‌مچه‌ماڵ لای وه‌زاره‌تی ناوخۆیه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێویسته هێزێكی ئه‌منی بۆ پاراستنی ئاسایش ره‌وانه‌ی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بكرێت، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش ده‌ڵێت، جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه لای وه‌زاره‌تی ناوخۆیه.
مه‌هدی مه‌حمود، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه بۆ ره‌وانه‌كردنی ئه‌و هێزه، چونكه ئێمه پێش ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره، قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردن و ئه‌وانیش به‌ڵێنی دابینكردنی ئه‌و هێزه‌یان پێَداوین، به‌ڵام نازانین ئه‌وان كه‌ی ده‌ینێرن".
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی چوار بڕیاری بۆ باشتركردنی ره‌وشی ئه‌منی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌ركرد كه یه‌كێكیان ناردنی هێزێكی ناوخۆیه كه كه‌متر نه‌بێت له 100 كارمه‌ند.
بڕیاره‌كانیش ئه‌مانه بوون.
یه‌كه‌م: ناردنی هێزێكی ئه‌منی له هێزه‌كانی ناوخۆ كه ژماره‌یان له 100 كارمه‌ند كه‌متر نه‌بێت بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاسایشی زیاتر له ناوچه‌كه.
دووه‌م: دابینكردنی پێداویستی كه‌لوپه‌ل و ئوتومبیل بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ و ئیداره‌ی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه بۆ رێگه‌گرتن له دیارده‌ی تاوان.
سێیه‌م: وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پارێزگاری سلێمانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێگه ده‌گرنه‌به‌ر بۆ پڕكردنه‌وه‌ی میلاكاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه به‌شێوه‌ی گواستنه‌وه و ته‌نسیبكردن، هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه به هه‌یكه‌لیه‌تی رێكخستنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هێزه‌كانی ناوخۆ به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووانی قه‌زاكه.
چواره‌م: كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ.
PM:04:57:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 5529
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت