فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: باشترین رێزلێنان بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی نێوانمانه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت باشترین رێزلێنان به نه‌وشیروان مسته‌فا، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان هه‌ردوو حزبه و ده‌ڵێت "ئه‌و رێككه‌وتنه گه‌یشتۆته‌وه قۆناغێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه، یان ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت یان ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه، نه‌ك به هه‌ڵپه‌سێردراوی بمێنێته‌وه".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ وێستگه نیوز رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان بده‌ین، ده‌بێت له ده‌روازه‌ی رێككه‌وتننامه‌كه‌وه هه‌نگاو بنێین، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی سارد و سڕ له‌نێوانماندا دێته ئاراوه، ئه‌گه‌ریش جێبه‌جێ بكرێت ده‌رگاكان بۆ شتی گه‌وره‌تر ئاوه‌ڵا ده‌كات".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و هاوسه‌ری تاڵه‌بانی رایگه‌یاندبوو كه رێككه‌وتننامه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات، له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شدا كه بۆچی دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، هێرۆ ئیبراهیم سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌كه؟ ئه‌سه‌سه‌رد وتی: "ئه‌و بۆچوونه له‌لای هێرۆخان و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هه‌بووه، ره‌نگه تێپه‌ڕبوونی ساڵێكیش به‌بێ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه هانده‌ر بێت بۆ هاندانی هه‌ردوولایه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌جدی كار بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه، چونكه ئه‌و رێككه‌وتنه گه‌یشتۆته قۆناغێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه، یان ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت یان ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه، نه‌ك به هه‌ڵپه‌سێردراوی بمێنێته‌وه، كاتێكیش هێرۆخان باسی جێبه‌جێبوونی كردووه، به‌دڵنیاییه‌وه زۆربه‌ی سه‌ركردایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دایه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتیشی: "باشترین رێزلێنان بۆ كاك نه‌وشیروان جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌یه كه به‌واژووی كاك نه‌وشیروان و له‌به‌رده‌م به‌ڕێز مام جه‌لال واژوو كراوه".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا یه‌كێتی چۆن ده‌ڕوانێته دیاریكردنی كه‌سی یه‌كه‌می داهاتوو له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان؟، ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی وتی "ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی سیاسی ده‌كه‌ین و ئومێدیشمان وایه بتوانین په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین، له‌به‌رئه‌وه دیاریكردنی كه‌سی یه‌كه‌می گۆڕان بۆ ئێمه كێشه نییه، چونكه ئێمه ناتوانین كاریگه‌ریمان له‌و رووه‌وه هه‌بێت، ده‌بێت خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه".
دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له 19ی ئایاری 2017، به‌رپرسانی یه‌كێتی وێڕای به‌شداریكردنی گه‌رمیان له به‌خاكسپاردن و پرسه‌كه‌یدا، چه‌ند جارێكیش داوای یه‌كگرتنه‌وه‌یان له گۆڕان كرد، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختیان له مانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌یان و گه‌شه‌پێدانی كرده‌وه.
PM:05:47:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت