بەوێنە...كوردانی دانیشتووی ڤانكۆڤه‌ر یادێك بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكده‌خه‌ن
وێستگه نیوز -
ئێواره‌ی دوشه‌ممه له‌شاری ڤانكۆڤه‌ری هه‌رێمی بریتش كۆڵۆمبیا له رۆژئاوای كه‌نه‌دا، ماڵی كورد له‌ڤانكۆڤه‌ر، یادێكی بۆ سه‌ركرده‌ی خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخست.
له‌و یاده‌دا، جگه له‌وتاری ماڵی كورد، نوێنه‌ری چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیی پارچه جیاوازه‌كانی كوردستان وتاری خۆیان خوێنده‌وه، هاوكات چه‌ندین ڤیدیۆی هه‌ڵوێست و قسه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا نمایش كران و گروپێكی میوزیكی كوردیش به‌چه‌ند پارچه میوزیكێك به‌شداریان له‌یاده‌كه‌دا كرد.
ئه‌و هۆڵه‌ی یاده‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فای تێدا به‌ڕێوه‌چوو، یه‌كێكه له‌و هۆڵانه‌ی كه موڵكی حكومه‌تی بریتش كۆڵۆمبیایه و پاش داواكاری ماڵی كورد بۆ پێدانی ئه‌و هۆڵه بۆ یادی سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ها، حكومه‌تی بریتش كۆڵۆمبیا له‌ده‌قی نامه‌یه‌كدا كه وه‌ڵامی ماڵی كوردی داوه‌ته‌وه نووسیویانه (هیوادارین به‌پێدانی ئه‌و هۆڵه له‌گه‌ڵتان به‌شدار بین له‌یادكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی ئاوا مه‌زنی ئێوه).
هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه كه هۆڵه‌كه به‌ته‌واوی سیستمه‌كانی ناویه‌وه به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌ده‌نه ماڵی كورد وه‌ك رێزگرتنێك له‌و سه‌ركرده مه‌زنه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی وتاری ده‌ستپێكردنی یاده‌كه‌یه:
بەڕێزان ئێوارەتان باش
سوپاس بۆ ئامادەبوونی هەمووتان.. رێز‌و شکۆ بۆ شەهیدانی گەلەکەمان لەهەر چوارپارچەی کوردستان..
بەڕێزان..
وەک ماڵی کورد، هیواخوازبووین کۆبوونەوەی ئەم ئێوارەیەمان، شادی دەربڕین بێت بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان، هیوامان دەخواست کۆبوونەوەی ئەم ئێوارەیەمان، بەشداریکردن بێت لەخۆشی رۆڵەکەمانی گەلەکەمان لەڕۆژئاوای کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکجارەکیان بەسەر هێزە تاریکپەرستەکاندا.. هیواخوازبووین کۆبوونەوەی ئەم ئێوارەیەمان ئاوێتە بووایە بەشادی رۆڵەکانی گەلەکەمان لەباکوری وڵات بەبۆنەی ئازادبوونی ئۆجەلانی رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، بەڵام بەداخەوە کۆبوونەوەی ئەم ئێوارەیەمان بۆ بەشداریکردن و هاوخەمی دەربڕینمانە بۆ لەدەستدانی سەرکردەیەک کە زیاتر لە ٥٠ ساڵی تەمەنی خۆی بۆ گەلەکەی تەرخان کرد.
ئەم ئێوارەیە، هەموومان پێکەوە یادێک بۆ ژیانی سەرکردەیەکی مەزن دەکەینەوە، سەرکردەیەک کە جێدەستی تەنها لەو شانازییانەدا دیارن کە مرۆڤ دەتوانێت بەشۆڕش و سەرکردایەتی و حوکمڕانییەکەی خۆیەوە بیکات، لەبەرامبەریشدا تاکە لەمپەرو تەنها کێوێکیش بوو کە لەبەردەم خراپەو لایەنە ناشرینەکانی شۆڕش و سەرکردایەتی و حوکمڕانییەکەیدا وەستابۆوە.
نەوشیروان مستەفا، لەماوەی ژیانی خۆیدا، تەنها سەرکردەیەکی سیاسیی نەبوو، نەوشیروان مستەفا قەڵەمێکی بەبڕشت و عەقڵێکی مۆدێرن و پلانداڕێژەرێکی ورد بوو بۆ حوکمڕانیەک کە خزمەتکاری گەلەکەی بێت، نەک گەلێک بکرێتە خزمەتکاری کۆمەڵێک حوکمڕان، پلانێک کە ئەگەر لەکوردستان جێبەجێبکرایە، بەهەمان شێوەی پلانەکەی بۆ راپەڕینی خەڵکی کوردستان لەبەهاری ١٩٩١دا بەدڵنیاییەوە سەرکەوتوو دەبوو.
ژیانی سیاسیی، پێشمەرگایەتی، نووسەری، رۆژنامەنووسی، ئەدەبی، لێکۆڵیاریی نەوشیروان مستەفا، هێندە بەبڕشت و بەبەرهەمە، کە دەکرێت مرۆڤ لەبەردەم گەلانی دونیادا، لەئاست غاندی و ماندێلا‌و لۆمۆمبا و مارتن لۆسەر کینگ و زۆرێکی تریشدا، ئێمەی کوریش بەشکۆوە ناوی بێنین و بەشانازیەوە پەنجە بۆ بەرهەمەکانی رابکێشین و بەڕێزەوە قسە لەسەر مێژووەکەی بکەین و وەک وانەکانی ژیانیش بیر‌و باوەڕو پلانەکانی بۆ چاککردنی ژیانی هاووڵاتیان و حوکمڕانیەکی مۆدێرن و دەستەبەرکردنی عەدالەتی کۆمەڵایەتی بە جیلەکانی داهاتوو بڵێینەوە.
ئەوەی نەوشیروان مستەفا لەزۆرێکی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە، بەدەر لەقەڵەمە بەبڕشتەکەی، سەرباری مێژووە بەبەرهەمەکەی، لەکۆتایی تەمەنیشدا، لەبری سەرقاڵ بوون بەبزنس، لەبری دانیشتن و خواردنی بەرهەمی شانازییەکانی رابردوو، بەڵام لەپێناو گەلەکەی، لەپێناو رۆڵەکانی داهاتوو، پشتی لەهەموو ئەوانە کرد‌و لەکۆتایی تەمەنیشدا، دیسانەوە بەداهێنانێکی تر ژیانی کرد، ئەو لەکۆتاییەکانی تەمەنیدا بووە سەرکردەی ریفۆرمخوازان و رابەرایەتی بزووتنەوەیەکی ریفۆرمخوازی لەناو کورددا کرد‌و بۆیەکەمین جار ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی دروست کرد‌و جوڵەو جوانیی و زیندوێتی و مۆدێرنێتی بەخشیەوە پرۆسەی سیاسیی.
بەداخەوە مەرگ زۆر زوو رێگەی پێگرت و ئێمەی رۆڵەکانی کورد، فریا نەکەوتین بۆنی گوڵێکی زۆرتر لەو گوڵانە بکەین کە نەوشیروان مستەفا بەدەم رێگاوە بۆی دەچنینەوە، بەداخەوە لەو کوردستانەی کە نەوشیروان مستەفا پلانی راپەڕینی بۆ داڕشت و سەرکردایەتی کرد‌و بەرەو سەرکەوتنی برد، ماتەمی گشتیی بۆ ئەو پیاوە گەورەیە رانەگەیەندرا.
ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ وتن، نەوشیروان مستەفا کۆچی دوایی کرد، بەڵام بەرهەمەکانی، کتێبەکانی، هەوڵەکانی، پلانەکانی بۆ باشترکردنی ژیانی هاووڵاتیانی کورد، هەتا هەتایە زیندوو دەمێننەوە، باشترین وەفاش بۆ پیاوێکی وا بەئەمەک و مەزن، کارکردنە بەجیاوازییەکانمانەوە بۆ بەدیهێنانی ئەو خەونە مەزنانەی کە نەوشیروان مستەفا هەیبوون.
سوپاس بۆ هەمووتان
PM:05:59:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 9000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت