نهێنیی ئه‌و تۆپه روناكه چییه كه سه‌ركرده‌كانی جیهان ده‌ستیان لێدا
وێستگه نیوزـ
تۆپه روناكه‌كه‌ی ده‌ستی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و شا سه‌لمان، پادشای عه‌ره‌بستانی سعودی و عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 21ی ئایاری 2017 دۆناڵد تره‌مپ له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عه‌ره‌بستانی سعودی و ئاماده‌بونی له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی جیهانی بۆ بنبڕكردنی بیری توندڕه‌وی له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان و عه‌بدولفه‌تاح سیسی ده‌ستیان خسته‌سه‌ر تۆپێكی روناك كه له‌شێوه‌ی گۆی زه‌ویدا دروستكراوه.
ئه‌و سێ كه‌سایه‌تییه بۆ ئه‌وه ده‌ستیان خسته‌سه‌ر تۆپه روناكه‌كه تا فه‌رمان به ده‌ستپێكردنی فیلمێكی تۆماركراو سه‌باره‌ت ناوه‌نده‌كه بده‌ن، رۆژنامه‌ی (جه‌ریده)ی چاپی سعودیه‌ش ئاشكرایكردبوو كه ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده دیاركردن و نیشاندانی هه‌ڕه‌شه تیرۆرستیه‌كان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه‌تی به هاوكاریی شاره‌زا و پسپۆڕان.
هاوكات عادل جبیر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی جه‌ختیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌مریكا له‌وه دڵنیا بكاته‌وه كه ریاز دوژمنی واشنتن نییه و پابه‌نده به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك داعش.
له میانی وتاره‌كه‌شیدا له ناوه‌ندی جیهانی بۆ بنبڕكردنی بیری توندڕه‌وی، تره‌مپ له‌به‌رده‌م 50 سه‌رۆكی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند: "ئه‌م ناوه‌نده نوێیه په‌یامێكی رونه كه ده‌ڵێت وڵاتانی زۆرینه‌ی موسڵمان پێویسته ده‌ستپێشخه‌ر بن له بنبڕكردنی تیرۆر، پێویسته یه‌كگرتوو بین بۆ به‌دیهێنانی یه‌ك ئامانج، ئه‌ویش شكستهێنانه به هێزی تیرۆر".
PM:06:34:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 12345
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت