3 دووكانی گۆشت و 2 سه‌مونخانه و كارگه‌یه‌كی باسوق داخران
وێستگه نیوز - قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه به‌هۆی سه‌رپێچی و كاركردن به پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سێ دووكانی گۆشت و 2 سه‌مونخانه و كارگه‌یه‌كی باسوق و سجوق داخران.
قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "له رێكه‌وتی 23-5-2017 لیژنه‌ی پشكنین و چاودێری بازاڕ سه‌ر به قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر كه پێكهاتووه له به‌شی پۆلیسی رێككاری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری هه‌ولێر به‌هاوكاری شاره‌وانی سێ توانرا سه‌ردان و پشكنین بۆ (15) شوێنی جیا جیا بكه‌ن له گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ.
قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "له‌ئه‌نجامدا سێ دوكانی گۆشتفرۆش و دوو سه‌مونخانه و كارگه‌یه‌كی باسوق و سجوق داخران".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌ت و سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربڕینخانه و به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی ڤێتیرنه‌ری، كاردانه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن شوێنه‌كانی سه‌ره‌وه ده‌كرێت".
PM:06:45:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 5213
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت