ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌ی مانچسته‌ر ئاشكرا بوو
وێستگه نیوزـ
كه‌ناڵی CBS News ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌ی مانچسته‌ری ئاشكراكرد كه خۆی له كۆنسێرتێكدا ته‌قانده‌وه و بووه‌هۆی گوژرانی 22 كه‌س و برینداربوونی 119ی دیكه.
كه‌ناڵه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه هێرشبه‌ره‌كه ناوی سه‌لمان عه‌بدییه و ته‌مه‌نی 23 ساڵه، بێئه‌وه‌ی ره‌چه‌ڵه‌كی عه‌بدی بدركێنێت كه سه‌ربه چ وڵاتێكه.
دوای هێرشه‌كه‌ش، رێكخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی مانچستەر ڕاگەیاند، کە بووە هۆی کوژرانی 22 کەس و برینداربوونی 59ی دیكه‌ی.
لە بەیاننامەیەکدا رێكخراوی داعش رایگەیاند، تەقینەوەکەی شاری مانچستەری بەریتانیا لەڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجامدراوە.
هەرچەندە داعش ڕایگەیاند کە تەقینەوەکە لەڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە بووە، بەڵام پێشتر پۆلیسی بەریتانیا وتی، خۆکوژێک کە بە تەنها کردەوەکەی کردووە، خۆی تەقاندووەتەوە و کۆنسێرتێكی کردووەتە ئامانج، وتیشی پیاوێکی تەمەن 23 ساڵ بە تۆمەتی هێرشەکە دەستگیرکراوە.
شەوی 22ی ئایاری 2017، تەقینەوەیەک لە کۆنسێرتێکدا لە مانچستەر روویدا کە بۆ ئاریانا گراند گۆرانیبێژی ئەمریکی سازکرابوو.
PM:07:19:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 5133
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت