كۆترێك له‌بری نامه مادده‌ی هۆشبه‌ری گه‌یانده كوه‌یت
وێستگه نیوزـ
له روداوێكی نوێ‌دا كه له‌وانه‌یه یه‌كه‌مجار بێت له كرده‌وه‌ی ئاودیوكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر روو بدات، بنكه‌یه‌كی گومرگی كوه‌یت زیاترله 170 جه‌نكه حه‌بی هۆشبه‌ری له‌سه‌ر پشتی كۆترێك ئاشكرا كرد.
رۆژنامه‌ی (الرای) چاپی كوه‌یت بڵاویكرده‌وه كه كارمه‌نده‌كانی بنكه‌ی گومرگی عه‌بده‌لی كۆترێكیان له بینایه‌كی نزیك بنكه‌كه گرتووه كه له عیراقه‌وه هاتووه و پشتێنێكی پێوه بووه كه له‌ناویدا 178 ده‌نكه حه‌بی هۆشبه‌ری تێدا بووه.
كۆتره‌كه له‌و جۆره تایبه‌تانه‌یه كه له كۆندا بۆ پۆسته و نامه گه‌یاندن به‌كارهێنراوه و توانای بڕینی 100 میلی هه‌یه، له سه‌ره‌تادا كۆتره‌كه ته‌نها ده‌یتوانی نامه بگه‌یه‌نێ و نه‌ده‌گه‌ڕیه‌وه، به‌ڵام دوای راهێنانی له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه، توانرا ئه‌و كۆتره‌ی نامه‌كه ده‌بات، به‌هه‌مانشێوه نامه‌كه‌ش له هه‌مان رۆژدا بهێنێته‌وه.
نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب مێژوویه‌كی دێرینی له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره كۆته‌ره‌دا هه‌یه و چه‌ندین شتیان له‌سه‌ر شێوازی راهێنان و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییانه نوسیوه كه ره‌گه دوچاری ببێته‌وه.
PM:07:27:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 14101
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت