وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ: 85%ی تاوانه‌كان له كوردستان به چه‌ك ده‌كرێن
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، رووداوی ته‌قه‌كردن له هه‌موو ناوچه‌كان زۆر بووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه 85%ی تاوانه‌كان له كوردستان له‌ڕێگه‌ی چه‌كه‌وه ئه‌نجامدراون.
ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به سه‌رۆكایه‌تی زیا به‌ترس سه‌رۆكی ده‌سته سه‌ردانی شاری سلێمانییان كرد و له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی كۆبوونه‌وه.
محه‌مه‌د گۆمه‌شینی وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئامانجی سه‌ردانه‌كانیانی بۆ شاره‌كان روونكرده‌وه و به وێستگه نیوزی وت، مه‌به‌ستێكیان به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی نووسینگه‌كانیانه و دووه‌میش زانینی دۆخی شاره‌كان بۆ كه‌یسه‌كان.
وتیشی "له سلێمانی به‌پێی راپۆرتی نووسینگه‌كه‌مان، بابه‌تی فرۆشتنی چه‌ك و چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و دوكانی چه‌ك فرۆشتن به ئاشكرا هه‌یه، هه‌روه‌ها رووداوی ته‌قه‌كردنیش له هه‌موو ناوچه‌كان زۆر بووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه 85%ی تاوانه‌كان له ماوه‌ی رابردوودا له كوردستان له‌ڕێگه‌ی چه‌كه‌وه ئه‌نجامدراون".
وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی بڕیارمانداوه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین، له‌وانه به‌شێك له‌و كه‌یسانه‌ی له چاكسازی و گرتووخانه‌كان هه‌یه دواكه‌وتنی كه‌یسه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌یه و سه‌رۆكی ده‌سته داوایكرد داواكاری گشتی رۆڵی زیاتر ببینن به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كان له ماوه‌ی یاسایی خۆیان".
PM:09:54:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت