وێنه‌یه‌كی نوێی ئایفۆن 8 دزه‌ی كرده میدیاكانه‌وه
وێنە نوێیەکە
وێستگه نیوزـ
وێنه‌یه‌كی نوێی ئایفۆنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ دزه‌ی كرده میدیاكانه‌وه و وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كه گۆڕانكارییه‌كه‌ی كه‌می تێدا كراوه.
پێگه‌ی ماشابل-ی ئه‌مریكایی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه گۆڕانكارییه‌كه ته‌نها له شاشه‌ی ئایفۆن 8دا كراوه و روبه‌ره‌كه‌ی 5.8 ئینجه كه به‌ته‌واوی به‌شی پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌كه داده‌پۆشێت.
روبه‌ری ئێستای ئایفۆن 7 و 7پڵه‌س له‌نێوان 4.7 بۆ 5.5 ئینجدایه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه كۆمپانیاكه هه‌ر له‌سه‌ر رێبازی پێشوی خۆی له دیزاینی مۆبایله‌كه‌دا ده‌ڕوات، بۆیه ئه‌م مۆبایله نوێیه شۆرشێك له ئایفۆندا دروست ناكات و له‌و ئاسته چاوه‌ڕوانكراوه‌دا نییه كه پێشتر له میدیاكاندا باسی لێوه كراوه.
پێشتر میدیاكان وا باسیان له ئایفۆنی 8 كردبوو كه چه‌ند خاسیه‌تێكی نوێی تێدایه و وه‌ك ئه‌وه وایه شۆڕشێك له بواری ته‌كنه‌لۆجیا بهێنێته ئاراوه، وه‌ك بارگاوی كردنی وایه‌رلێس و كامێرای سێ ره‌هه‌ندی كه ده‌وترا به ناسینه‌وه‌ی روخساری خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌توانێت مۆبایله‌كه قوفڵ بكات.
هاوكات هه‌ندێك وێنه‌ش بڵاوكرانه‌وه كه گوایه شوێنی په‌نجه مۆر بۆ كردنه‌وه‌ی ئایفۆنه نوێیه‌كه له پشتی مۆبایله‌كه‌دا ده‌بێت.
PM:10:13:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 9088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت