كاردانه‌وه‌ی ئافره‌تانی سعودیه به‌رامبه‌ر سەرسامی پیاوەکانیان به ئیڤانكا
وێستگه نیوز – وه‌سف و پیاهه‌ڵدانی سعودیه‌كان بۆ ئیڤانكا تره‌مپ كچی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تا گه‌یشته‌ی ئه‌وه‌ی داوای هاوسه‌رگیری لێبكرێت، لای زۆرینه‌ی ئافره‌ته سعودییه‌كان قبوڵ نه‌كرا و كاردانه‌وه‌یان هه‌بوو.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ میلانیای هاوسه‌ری و ئیڤانكای كچی سه‌ردانی وڵاتی سعودیه‌ی كرد و شۆخ و شه‌نگی كچه‌كه‌ی بووه جێی سه‌رنجی پیاوانی سعودی و كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی یه‌كێك له سه‌رمایه‌داره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی داوابكات هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات.
ئافره‌تانی سعودیه كاردانه‌وه‌یان هه‌بووه به‌رامبه‌ر پیاهه‌ڵدان و ستایشكردنی ئیڤانكا له‌لایه‌ن پیاوانی ئه‌و وڵاته‌وه و پێیانوایه هه‌رچییه‌ك ده‌رباره‌ی وتراوه ته‌نها بۆ خۆشی بووه و ره‌نگه هه‌ندێك كات وه‌ك ده‌ربڕینی سه‌رسوڕمانیش بووبێت.
ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی سعودی له‌لێدوانیان بۆ huffpostarabiی عه‌ره‌بی رایانگه‌یاند كه كلتوور و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ی سعودی زۆرجیاوازه له‌وه‌ی له هاشتاگی # كچه‌كه‌ی تره‌مپ بڵاوده‌كرایه‌وه.
جه‌ختیشیان له‌وه كرده‌وه كه ئافره‌تانی سعودیه زۆر له ئیڤانكا جوانترن و جوانی ناوبراو دروستكراوه له‌ڕێی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری و میكیاژ و بۆیه‌كردنی قژیه‌وه.
ساره ئه‌لیامی كه ژنی ماڵه‌وه‌یه و دایكی كوڕێكه رایگه‌یاند كه زۆر جار ئافره‌تان سڵ له هیچ ناكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ده‌وروبه‌ریان راكێشن به‌تایبه‌ت كه هه‌ست به غیره له ئافره‌تێكی تر بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانێت وه‌ك ئیڤانكا بێت چونكه كه‌سایه‌تی تایبه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه.
دایكی محه‌مه‌د كه هاوسه‌رگیری كردووه و له پرۆژه‌ی خێزانه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كاندا كارده‌كات وتی: "ئیڤانكا له گه‌لێكه كه كلتوور و نه‌ریتی خۆیان هه‌یه، منیش له‌گه‌لێكم كه نه‌ریتمان جیاوازه، بۆیه ئه‌سته‌مه لاسایی بكه‌مه‌وه و ده‌ستبه‌رداری نه‌ریت و كلتوورم بم، ئه‌ویش ئازاده له شێوازی له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگیدا".
دایكی ته‌ڵاڵ كه پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه بووه و ئێستا خانه‌نشینه ده‌ڵێت: "گه‌ر كه‌سێك بیتوانیایه لاسایی بكاته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یانكرده‌وه وه‌ك زۆر كچ لاسایی حه‌لیمه بولندی كوێتییان كرده‌وه.... له‌گه‌ڵ ئیڤانكا كاره‌كه قورسه".
خلود كه مامۆستای زمانی عه‌ره‌بییه و له ده‌مام نیشته‌جێیه، بۆچوونی جیاوازی هه‌یه و ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین كه ئیڤانكا خانمێكی جوان و شیكپۆشه، به‌ڵام ئافره‌تی سعودی و عه‌ره‌بیمان هه‌یه كه زۆر له‌و جوانترن".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی پیایدا هه‌ڵداوه وێنه‌كانی ئیڤانكای به‌ر له نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری نه‌بینیوه"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا هه‌ندێك ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشیان ده‌وێت كه بیانییه.
خلود راشیگه‌یاند كه بیر له لاساییكردنه‌وه‌ی ناكاته‌وه، "پێموایه له ئیڤانكا جوانترم و متمانه‌م به خۆم زۆره".
سه‌رچاوه: huffpost
PM:10:31:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 38613
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت