له رووی فه‌له‌كییه‌وه ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له‌م رۆژه‌وه ده‌ستپێده‌كات
وێستگه نیوز- دكتۆر خالید ئه‌لزعاق پسپۆڕی بواری فه‌له‌كناسی رایگه‌یاند كه ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 27ی ئایار ده‌ست پێده‌كات و 29 رۆژ ده‌بێت و چوار جومعه‌ی تێده‌كه‌وێت.
دكتۆر خالید ئه‌لزعاق پسپۆڕی بواری فه‌له‌كناسی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند كه "ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له رۆژێك ده‌ستپێده‌كات و له هه‌مان رۆژ كۆتایی دێت، سه‌ره‌تای له شه‌ممه ده‌بێت و كۆتاییشی له هه‌مان رۆژ ده‌بێت و 29 رۆژه و چوار جومعه‌ی تێدایه".
وتیشی: "10 رۆژی كۆتایی ره‌مه‌زان درێژترین رۆژه‌كانی ساڵن و هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ گه‌رمترین رۆژه‌كانی ساڵ".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ و ساڵی داهاتوو ده‌كه‌ونه وه‌رزی هاوینه‌وه و دواتر و له ساڵی 1440ی كۆچی ره‌مه‌زان ده‌كه‌وێته وه‌رزی به‌هاره‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
PM:11:30:23/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 59277
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت