بارودۆخی ئەمنی به‌ریتانیا خراپه و سوپا له چاوه‌ڕوانیدایه
وێستگه نیوز –دوای زیادبوونی نیگه‌رانییه‌كان به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی شاری مانچسته‌ر كه به‌هۆیه‌وه 22 كه‌س كوژران، زیاتر له 5 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانی له شوێنه سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كانی ئه‌و وڵاته بڵاوه‌یان پێده‌كرێت.
رۆژی سێشه‌ممه تیریزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه‌دوای هێرشه‌كه‌ی شاری مانچسته‌ر كه رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش گرتیه ئه‌ستۆ، وڵاته‌كه‌ی ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی به‌رزكردووه‌ته‌وه.
مای وتی: "هێزه‌كانی سوپا له شوێنه سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كان بڵاوه‌یان پێده‌كرێت"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پێده‌چێت سه‌ربازانی سوپا له بۆنه گشتییه‌كاندا بڵاوه‌یان پێبكرێت وه‌ك ئاهه‌نگه‌كان و چالاكییه وه‌رزشییه‌كان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دوای شه‌وی دووشه‌ممه له كاتی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌شداربووانی ئاهه‌نگێك له شاری مانچسته‌ر پیاوێك به‌ناوی سه‌لمان عوبه‌یدی بۆمبێكی ته‌قانده‌وه، ئه‌ولیژنه سه‌ربه‌خۆیه‌ی ئاستی هه‌ڕه‌شه‌كان دیاری ده‌كات داوایكرد ئاسته‌كه‌ی به‌رزبكرێته‌وه
مای له راگه‌یه‌ندراوێكدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان وتی: "دوای ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجاممان دا، گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی پێوسته له ئێستادا ئاستی خۆئاماده‌كردن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان زیاد بكه‌ین".
وتیشی: "ئه‌مه‌ش مانای وایه كه ره‌نگه هێرشی تر له ناوچه‌كانی تری وڵات رووبدات به‌تایبه‌ت كه لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ندییان به هێرشه‌كه‌وه هه‌یه".
شەوی 22ی ئایاری 2017، تەقینەوەیەک لە کۆنسێرتێکدا کە بۆ ئاریانا گراند گۆرانیبێژی ئەمریکی سازکرابوو، لە شاری مانچستەری به‌ریتانیا روویدا و بووە هۆی کوژرانی 22 کەس و برینداربوونی 59ی دیكه.
لە بەیاننامەیەکیشدا رێكخراوی داعش رایگەیاند، تەقینەوەکەی شاری مانچستەری بەریتانیا لەڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجامدراوە.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:09:11:24/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 1865
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت