زانیاری نوێ ده‌باره‌ی ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مانچسته‌ر بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوز –
زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ده‌ریانخست كه ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری مانچسته‌ری به‌ریتانیای ئه‌نجامدا سه‌ردانی دوو وڵاتی عه‌ره‌بی كردووه.
شەوی 22ی ئایاری 2017، تەقینەوەیەک لە کۆنسێرتێکدا کە بۆ ئاریانا گراند گۆرانیبێژی ئەمریکی سازکرابوو، لە شاری مانچستەری به‌ریتانیا روویدا و بووە هۆی کوژرانی 22 کەس و برینداربوونی 59ی دیكه.
لە بەیاننامەیەکیشدا رێكخراوی داعش رایگەیاند، تەقینەوەکەی شاری مانچستەری بەریتانیا لەڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجامدراوە.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌ی مانچسته‌ر سه‌ردانی سوریای كردووه و په‌یوه‌ندی جێگیری به رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعشه‌وه هه‌بووه.
جیرار كولومب وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا بۆ تۆڕی "BMF tv" وتی: "ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا لیبیه و ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی هه‌یه و له به‌ریتانیا گه‌وره بووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له پڕ دوای سه‌ردانی بۆ لیبیا و سوریا توندڕه‌و بووه و بڕیاری داوه هێرشه‌كه ئه‌نجام بدات.
لای خۆیه‌وه ئه‌مبه‌ر راد وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه له ماوه‌كانی دواییدا ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه له لیبیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چۆن بووه به كه‌سێكی توندڕه‌و و چی پاڵنه‌ری بووه.
پۆلیسی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه ناوی سه‌لمان عوبه‌یدی-یه و ساڵی 1994 له دایك و باوكێكی لیبیی له شاری مانچسته‌ر له‌دایك بووه.
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی به‌ریتانیا وێنه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه و ده‌ركه‌وت كه باوكی سه‌ر به گروپێكی لیبییه كه توندڕه‌وێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و په‌یوه‌ندی به عه‌لی سه‌ڵابی-یه‌وه هه‌یه كه به موفتی گروپی ئیخوان موسلیمینی لیبیا داده‌نرێت.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:02:52:24/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 5754
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت