له سلێمانی 40 گه‌وڕی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ تێكدراوه
تێکدانی گەوڕی ئاژەڵ لە سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی سنوری ماسته‌ر پلانی شاری سلێمانی، به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی به هاوكاری ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی و به‌فه‌رمانی قایمقام هه‌ڵمه‌تی لابردنی (خان)ه‌كان به‌رده‌وامه و به‌رپرسی خزمه‌تگوزاری له شاره‌وانی رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌فته‌ی ئاینده‌دا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌دا ده‌گیرێت كه له پارك و گه‌ره‌كه‌كاندا ده‌له‌وه‌ڕێندرێن و ده‌شڵێت: "تا ئێستا 40 گه‌وڕ تێكدراوه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ی ئایاری 2017، رزگار ئه‌حمه‌د به‌رپرسی به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی سلێمانی وتی: "هاوڵاتیان سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه هه‌یه كه خانه‌كان له گه‌ره‌كه‌كاندا دروستده‌كه‌ن، بۆیه هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی سلێمانی له خانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ به‌رده‌وام ده‌بێت تا كۆتایی به‌و دیارده ناشارستانی و ناشرینه ده‌هێنرێت كه ناره‌زایی و بێزاری لای هاوڵاتیان دروستكردووه، و ته‌واوی سنووری ماسته‌ر پلانی شاری سلێمانی ده‌گرێته‌وه".
رزگار ئه‌حمه‌د وتیشی: "به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی به‌هاوكاری ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی چه‌ند رۆژی رابردوودا له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی راپه‌ڕین زیاتر له 40 خانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ تێك دراوه و خاوه‌نه‌كه‌ی ئاگاداركراوه‌ته‌وه له گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری ماسته‌ر پلانی سلێمانی".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی سلێمانی ئاماژه‌ی به ئه‌وه‌شكرد: "هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و ماوه‌ی بۆ خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كانی ناو شاری سلێمانی دیاری كرابوو تا ئاژه‌ڵه‌كانیان ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ی سنووری ماسته‌رپلانی سلێمانی كۆتایی پێدێت، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌دا ده‌گیرێت كه‌له‌پارك و گه‌ره‌كه‌ناندا ده‌له‌وڕێنرێن و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌رووی یاسا ده‌كه‌ینه‌وه".
PM:03:23:24/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3414
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت