په‌رله‌مانتارێكی پارتی: له غیابی كاك نه‌وشیرواندا گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ گۆڕان زه‌حمه‌تتره
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له غیابی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه زه‌حمه‌تتر ده‌بن، چونكه پێَشتر نه‌وشیروان مسته‌فا خاوه‌نی بڕیار بووه و هه‌ر بڕیارێكی بدایه ئیلتیزامی پێوه ده‌كرا.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند "گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ گۆران به وجودی كاك نه‌وشیروان زۆر ئاسانتر بوو وه‌ك له غیابی هه‌میشه‌یی، ئێستا به زه‌حمه‌تتری ده‌بینین و ته‌سه‌وری ئه‌وه ناكه‌ین گفتوگۆكردن دوای كۆچی دوایی كاك نه‌وشیروان ئاسانتر بێت".
فه‌رحان جه‌وهه‌ر وتیشی "پێموانوایه له كاتی كاك نه‌وشیرواندا، خۆی خاوه‌نی بڕیار بوو، هه‌ر بڕیارێكی بدایه ئیلتیزامی پێوه ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا له نه‌بوونی رێكخه‌ر یان كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، گفتوگۆكان ئاڵۆزتر ده‌بن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاری پارتی راشیگه‌یاند "هه‌موومان به كۆچی دوایی كاك نه‌وشیروان خه‌مبارین له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری گه‌لی كورد بوو، نه‌ك هه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، چاوه‌ڕوانیشین دۆخه‌كه ئاسایی بێته‌وه، به‌ڵام هیوادارین كۆچی دوایی كاك نه‌وشیروان وامان لێبكات ئاسانتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین و گفتوگۆكان ئاسانتر بكه‌ین".
فه‌رحان جه‌وهه‌ر جه‌ختیكرده‌وه "ئێمه‌ش وه‌كو پارتی چ له كاتی كاك نه‌وشیروان ده‌رگای گفتوگۆمان دانه‌خستبوو، بۆ داهاتووش ده‌رگا داناخه‌ین، چونكه پێمانوایه گفتوگۆ و دانیشتن تاكه رێگه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه".
له كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پارتی دیموكراتی كوردستان به چوار شاند و له‌سه‌ر ئاستی باڵا به‌شداری مه‌راسیمی به‌خاكسپاردن و پرسه‌یان له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر كرد.
ئەوەش لە کاتێکدایە سەرلەبەیانیی رۆژی هه‌ینی 19ی ئایاری 2017، شۆڕش
حاجی وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، نەوشیروان مستەفا رێکخەری
گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا،
کۆچی دوایی کرد.
نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە تەمەنی 73 ساڵیدا
کۆچی دوایی کرد و ڕۆژی ٢٠ی ئایاری 2017 لەسەر وەسیەتی خۆی لە گردی
زەرگەتەی شاری سلێمانی و لە رێوڕەسمێکی جەماوەریدا بە خاکسپێردرا.
رۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه 20 و 21ی ئایاری 2017، له شاره‌كانی سلێمانی و
هه‌ولێر پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا دانراو ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده‌ی
سیاسی و رۆشنبیری و كه‌سایه‌تی له چین و توێژه جیاوازه‌كان به‌شداری
پرسه‌كه‌یان كرد و هه‌ر رۆژی یه‌كشه‌ممه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتایی هاتنی
پرسه‌كه‌ی راگه‌یاند.
PM:04:37:24/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4442
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت