په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشووی كوردستان: نه‌وشیروان مسته‌فا چانس له‌م دوو شته‌دا هه‌بووه
نەوشیروان مستەفا
وێستگه نیوز ـ
په‌رله‌مانتارێكی پێشووی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، "دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، له ساڵی 2016 له له‌نده‌ن لەیەکەم کۆبونەوەیدا وتی "دەمەوێت پێتان بڵێم من لە ژیانمدا چانسم لە دوو شت‌دا هەبوە و شانازی پێوە دەکەم، ئەوانیش یەکەم بەدرێژایی ژیانم هاوڕێ باشم هەبووە و هەیە و دووەم لەژیانمدا کێشەی پارەم نەبووە نییە".
له وتارێكدا كه له‌ماڵپه‌ری وێستگه نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاردۆ محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری پێشووی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "لە پرسەی ئەو سەرکردەییەی، نیوسەدە زیاتر لە تەمەنی لە پێناوی دۆزی میللەتەکەی تەرخان کرد. خەڵکی کوردستان، خەم و پەژارە و متمانە و خۆشەویستی و ئاپۆڕەی جەماوەریی کەم وێنەیان پیشاندا".
ده‌شڵێت: "ماتەمگێڕان، بە چاوی پڕ لە وەفا بە هاوڕێیانی کاک نەوشیروانیان دەوت: (داواتان لێدەکەین رێبازەکەی بپارێزن و بەردەوامبن لەسەر ئەو خەونانەی ئەو هەیبوون بۆ رزگاریی و ئازادی نەتەوەکەی و گەیاندنی ئەم کاروانە بە ئامانجە پیرۆزەکانی)".
ئه‌وه‌ش نووسیووه: "کاک نەوشیروان یەکێک لەو رابەرانە بوو، کە هێزی کاریزمای تێکۆشانی خۆی لە پێناوی رزگاری نیشتیمانی و گەیشتنی میلەتەکەی بە رێگایەکی راست بۆ ژیانێکی باشتر‌و کەنارێکی ئارام تەرخان کردبوو".
كاردۆ محه‌مه‌د، كه هاوكات سه‌رۆك فراكسیۆنی گۆڕانیش بوو له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "کاک نەوشیروان کاتێک لە نیسانی 2016 لە لەندەنەوە گەڕایەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لەیەکەم کۆبونەوەیدا وتی (دەمەوێت پێتان بڵێم من لە ژیانمدا چانسم لە دوو شت‌دا هەبوە و شانازی پێوە دەکەم، ئەوانیش: (یەکەم بەدرێژایی ژیانم هاوڕێ باشم هەبووە و هەیە. دووەم لەژیانمدا کێشەی پارەم نەبووە نییە)".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان له زاری نه‌وشیروان مسته‌فاوه ئه‌وه‌ش ده‌گێڕێته‌وه: "پاشتریش هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، وتی (دەمەوێ سوپاستان بکەم و دەست خۆشیتان لێبکەم لەم ماوەیەی کە من لێرە نەبووم، ئێوە ئەرکەکانی خۆتان جێبەجێ کردووە. لە ژیاندا وەفا و پارە، دوو تێگەیشتنی گرنگ و بنەڕەتین.!".
ئەوەش لە کاتێکدایە سەرلەبەیانیی رۆژی هه‌ینی 19ی ئایاری 2017، شۆڕش حاجی وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، کۆچی دوایی کرد.
نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و ڕۆژی ٢٠ی ئایاری 2017 لەسەر وەسیەتی خۆی لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی و لە رێوڕەسمێکی جەماوەریدا بە خاکسپێردرا.
رۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه 20 و 21ی ئایاری 2017، له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا دانراو ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده‌ی سیاسی و رۆشنبیری و كه‌سایه‌تی له چین و توێژه جیاوازه‌كان به‌شداری پرسه‌كه‌یان كرد و هه‌ر رۆژی یه‌كشه‌ممه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتایی هاتنی پرسه‌كه‌ی راگه‌یاند.
ده‌قی وتاره‌كه‌ی كاردۆ محه‌مه‌د له سایتی وێستگه نیوز
PM:05:25:24/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 16238
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت