سەرنجی "کان"ی راکێشا
وێستگه نیوزـ
هه‌یفا وه‌هبی، خانمه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی لوبنانی دوو گرته‌ی ڤیدیۆیی له هه‌ژمارێكی تایبه‌ت به‌خۆی بڵاوكرده‌وه كه به‌شداریكردنی ئه‌و خانمه له خولی 70یه‌منی فیستڤاڵی (كان) له فه‌ره‌نسا پیشان ده‌دات.
هه‌یفا له ئینستاگرام گرته‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر فه‌رشی سور به به‌رگێكی په‌مه‌یی نیمچه‌روتی شه‌فافه‌وه به‌شداریی له ئاهه‌نگی Trophée Chopard كردووه و چووه‌ته به‌رده‌م كامێرای وێنه‌گره‌كان، سایتی lbcgroupیش بڵاویكردووه‌ته‌وه كه هه‌یفا سه‌رنجی ئاماده‌بووانی به‌لای خۆیدا راكیشاوه.
له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا 139 هه‌زار جار ته‌ماشای گرته ڤیدیۆییه‌كانی هه‌یفا كراوه و له یه‌كێكیاندا له‌گه‌ڵ خانمێكدایه به‌ناوی كارۆلین شۆفیل كه خاوه‌نی ماركه‌ی Chopard ی به‌ناوبانگه.
PM:05:38:24/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 12594
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت