به‌ ڤیدیۆ.. شاهۆ ئه‌مین ئه‌مجاره‌ش هه‌رای نایه‌وه‌

‌شاهۆ ئەمین..

وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌و پێشكه‌شكاره‌ی كه‌ناڵی رووداو كه‌ به‌رده‌وام له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وته‌و قسه‌كانی له‌كاتی پێشكه‌ش كردنی هه‌واڵه‌كاندا بووه‌ته‌ جێگه‌ی پێكه‌نین، ئه‌مجاره‌ باسی ئه‌و كوردانه‌ ده‌كات كه‌ چوونه‌ ناو داعش و ئه‌و كاره‌ی داعش به‌سه‌ری هێنان.


شاهۆ لە گەشتی هەواڵەكانی كاتژمێر هەشتدا باسی لە كوردە داعشەكان كرد و  كۆمیدی ئاسا وێنای جل و بەرگ و سیمایانی كێشاو وتی: "هەندێك بەتاڵ و حەتاڵ لە باشووری كوردستانەوە بە هەڵەداوان خۆیان گەیاندە موسڵ ریشیان درێژكردەوە و قژیان تا سەر شانیان درێژكرد و پانتۆڵەكایان تا ناوقەدیان هەڵكێشا".

ئەمە جاری یەكەم نییە شاهۆ ئەمین بەو قسانەی لەسەر هەواڵەكان دەیكات دەبێتە جێگەی سەرنج و زۆركات قسەكانی كاردانەوەی لێ دەكەوێتەوە، لەسەر ئەم هەواڵەش زۆرێك رەخنەیان لێگرتووە كە ناكرێت پێشكەشكارێك بەو شێوەیە قسە بكات، بەڵام كەمیش نین ئەوانەی بەردەوام لەسەر ئەو قسانە ستایشی دەكەن.


PM:06:12:24/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 104838 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو