رونكردنه‌وه‌ی عه‌لی باپیر له‌سه‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ی له رۆژی به‌خاكسپاردنی نه‌وشیروان مسته‌فا
وتاری عەلی باپیر لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی نەوشیروان مستەفا
وێستگه نیوزـ
عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كوردستان هۆكاری ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ی روونكردنه‌وه كه له‌كاتی وه‌رگرتنی وێنه‌یه‌كی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه له رۆژی به‌خاكسپاردنی رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا كردوویه‌تی.
له رونكردنه‌وه‌كه‌دا كه له چه‌ند خاڵێك پێكهاتووه، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ی له‌كاتی وه‌رگرتنی وێنه‌یه‌كی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه كردوویه‌تی، عه‌لی باپیر نوسیویه‌تی: " زه‌رده‌خه‌نه‌كردنم له‌كاتی وه‌رگرتنی وێنه‌یه‌كی كاك نه‌وشێرواندا له گه‌نجێكی به‌شداربووی مه‌ڕاسیمه‌كه و هێشتنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك له‌ده‌ستمدا، "كه هه‌ندێك كه‌سیش ئه‌وه‌یان به‌ڕه‌خنه گرتوه" به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو كه ئه‌و گه‌نجه زه‌رده‌خه‌نه‌ی بۆ كردم، بێگومان وه‌ڵامی زه‌رده‌خه‌نه‌ش وه‌ك خۆی ده‌درێته‌وه، خۆ قابیله مۆڕه‌ی لـێ ناكه‌م!."
له به‌شێكی دیكه‌ی رونكردنه‌وه‌كه‌دا، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی باسی له چه‌ند سیفه‌تێكی جوانی نه‌وشیروان مسته‌فا كردووه وه‌ك: راستگۆیی و به‌خه‌م خه‌ڵكه‌وه بوون و خاكێتیی‌و بێ فیزیی و بێ ته‌ماعیی له‌پۆست و پاره و پێداگریی له‌سه‌ر چه‌سپاندنی دادگه‌ریی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌م لینه‌كه‌وه بخوێنه‌ره‌وه كه به‌ناوی (
كۆچی دوایی كاك نه‌وشیروان موسته‌فا و چه‌ند سه‌رنجێك) بڵاویكردووه‌ته‌وه.
نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و ڕۆژی ٢٠ی ئایاری 2017 لەسەر وەسیەتی خۆی لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی و لە رێوڕەسمێکی جەماوەریدا بە خاکسپێردرا.
رۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه 20 و 21ی ئایاری 2017، له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر پرسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا دانراو ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده‌ی سیاسی و رۆشنبیری و كه‌سایه‌تی له چین و توێژه جیاوازه‌كان به‌شداری پرسه‌كه‌یان كرد و هه‌ر رۆژی یه‌كشه‌ممه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتایی هاتنی پرسه‌كه‌ی راگه‌یاند.
PM:06:24:24/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 46670
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت