كچێنیی خۆی ده‌فرۆشێت
وێستگه نیوزـ
كیم، ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌یه كه بڕیاریداوه له پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی كچێنیی خۆی بخاته زیادكردنێكی ئاشكراوه و هه‌ركه‌س زۆرترین پاره بدات، له‌گه‌ڵیدا بخه‌وێت و كچێنی خۆی پێ بفرۆشێت.
سایتی ده‌یلی ستار بڵاویكردووه‌ته‌وه كه كیم له هه‌ردوو ره‌گه‌زی ئه‌ڵمانی و نه‌مساییه و پاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه پێویسته تا خه‌رجیی خوێندن و كڕینی خانویه‌ك و ئۆتۆمبیلێكی پێ ده‌ربهێنێت، زیادكردنه‌كه‌ش له 100 هه‌زار یۆرۆوه ده‌ستپێده‌كات و ئه‌وه‌ی زۆرترین پاره بدات خۆی راده‌ستی ئه‌و كه‌سه ده‌كات.
كیم له‌و پێگه‌یه‌وه كچێنی خۆی ده‌فرۆشێت كه چه‌ند پزیشكێكی تێدایه و ئه‌وانكچێنیی ئه‌و كچانه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه كیم به‌ڵگه‌ی ئه‌و پزیشكانه‌ی پێیه كه هێشتا كچه و په‌رده‌ی كچێنیی ماوه.
كچه ئه‌ڵمانییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه 20%ی ئه‌و پاره‌یه‌ی دواجار پێی ده‌درێت، ده‌درێت به‌و ئاژانسه‌ی كه كاری فرۆشتنی كچێنییه‌كه‌ی بۆ رێكخستووه و وتوشیه‌تی كه هه‌ركه‌س زۆرترین پاره بدات، له هه‌ركوێی دنیا بێت ده‌چێت بۆ لای، به‌و مه‌رجه‌ی كه‌سه‌كه خه‌رجیی گه‌شته‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت، به‌ڵام راشیگه‌یاندووه كه بۆی هه‌یه خۆی و ئاژانسه‌كه‌ش هه‌ركات بیانه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.
كیم له بڕیاری فرۆشتنی كچێنییدا چاوی له كچێكی رۆمانی كردووه كه ئه‌ویش به فرۆشتنی په‌رده‌ی كچێنی دوو ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلاری ده‌ستكه‌وت و دواجار به‌و بڕه پاره‌یه كچێنیی خۆی به بازرگانێكی چینی فرۆشت.
PM:08:53:24/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 177382
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت