به به‌های یه‌ك ملیار دۆلار چه‌كی ئه‌مریكی له عیراق دیار نه‌ماوه
وێستگه نیوز ـ
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، به به‌های ملیارێك دۆلار چه‌كی ئه‌مریكایی له عیراق كه بۆ شه‌ڕی دژی داعش نێردراون دیار نه‌ماون.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و رێكخراوه، ئه‌و چه‌كانه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌مریكا ره‌وانه‌ی عیراقی كردوون.
رێكخراوه‌كه هۆشداری داوه به‌شێكی ئه‌و چه‌كانه بكه‌وێته ده‌ست چه‌كدارانی داعش، یان میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران.
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی روونیكردووه‌ته‌وه، سوودی له یاسای ئازادی زانیاری ئه‌مریكا وه‌رگرتووه بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیارییه‌كان.
به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه رێكخراوه‌كه توانیویه‌تی ئه‌نجامی وردبینی حساباتی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكادا بۆ ساڵی 2016 بچێته‌وه.
رێكخراوه‌كه تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه، پێنتاگۆن هیچ تۆمارێكی له باره‌ی دابه‌شكردنی ئه‌و چه‌كانه نییه كه بۆ عێراقی ناردووه و هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی شوێنی چه‌كه‌كان نازانێت.
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكراشیكردووه، كه له 2007ه‌وه پێنتاگۆن بڕیاریداوه چاودێری له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه دابنێت كه ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره وه‌ك پێویست كاری پێنه‌كراوه و له 2015شدا هه‌مان حاڵه‌ت هه‌بووه.
له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژی داعش، ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی به بڕی جۆراو جۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان ره‌وانه‌ی عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له تێكشكانی چه‌كدارانی داعشدا به‌كاریان بهێنن.
PM:11:46:24/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3957
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت