لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر بۆ كاره‌بای مانگی ره‌مه‌زان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر سه‌رقاڵی دانانی پلانن بۆ دابینكردنی كاره‌بان بۆ مانگی ره‌مه‌زان كه دابینكردنه‌كه‌ش له‌سه‌ر توانای به‌رهه‌مهێنان و بڕی خواست وه‌ستاوه.
ئه‌ندازیار حسێن حه‌مه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ وێستگه نیوز رایگه‌یاند، ئێستا سه‌رقاڵی راوێژكردن و دانانی پلانی كاره‌بان، به‌ڵام ئێستا ناتوانین بڕه‌كه دیاری بكه‌ن و وتی: "دابینكردنی كاره‌با بۆ مانگی ره‌مه‌زان ده‌كه‌وێته سه‌ر دوو هۆكار، یه‌كێكیان توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با یاخود ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ی كه پێمان ده‌درێت كه نازانین چه‌ند ده‌بێت، دووه‌میش خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیداره به پله‌ی گه‌رما".
ناوبراو وتیشی: "ئێستا ئه‌گه‌ر گرفتی ته‌كنیكی نه‌بێت رۆژانه 11 كاتژمێر به تێكڕایی كاره‌بای نیشتمانی دابین ده‌كرێت، مۆلیده‌ش ئه‌گه‌ر له 12ی نیوه‌ڕۆ تا 5ی ئێواره، یاخود له 7ی شه‌و تا 1ی شه‌و كاره‌بای نیشتمانی نه‌بێت مۆلیده كاره‌با دابین ده‌كات، به‌ڵام بۆ مانگی ره‌مه‌زان گۆڕانكاری له كاتی كارپێكردنی مۆلیده‌كانیش ده‌كرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه شه‌وی رابردوو كاره‌بای سلێمانی له زاری سالار حیسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی خشته‌ی پێدانی كاره‌بای بۆ مانگی ره‌مه‌زان بڵاوكرده‌وه.
سالار حیسامه‌دین وتی: "به‌رنامه‌ی نوێی كاره‌بای نشیتمانی و موه‌لیده‌ی ئه‌هلیه‌كان له سبه‌ینێ پێنچ شه‌ممه 25 ئایاری 2017 ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌پێیی به‌رنامه‌كه له 11ی پێنیوه‌ڕۆ تا چواری به‌ره‌به‌یانی رۆژی دواتر هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه، پێویسته موه‌لیده‌ی ئه‌هلی كار بکات".
راشیگه‌یاندووە" له چواری به‌ره‌به‌یان تا 11ی به‌یانی به پێی خشتیه‌ك چه‌ند کاتژمێرێک كاره‌بای نشتیمانی ده‌بێت، له‌وانه‌یه چه‌ند کاتژمێرێکیش كاره‌با نه‌بێت".
به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووە "موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ئاگادار كراونه‌وه كه له‌و كاته‌ی بۆیان دانراوه له 11ی پێشنیوه‌ڕۆ تای چواری به‌ره‌به‌یان هاوڵاتیان بێ كاره‌با نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه ره‌به‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بنه‌وه".
PM:01:07:25/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 13476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت