وهزارهتی دارایی بڕیارێكی لهسهر بهرزكردنهوهی پلهی فهرمانبهران دهركرد
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، بەهۆی پەسەند نەکردنی یاسایی بودجەی گشتی هەرێم، پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی راژەی شارستانی راگیراوە.
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە: "پێویستە هیچ هۆکارێک نەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پلەی وەزیفی، چونکە بەرزکردنەوەی پلەی وەزیفی چەندین مەرجی یاسایی و کارگێڕی تایبەت بەخۆی هەیە".
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتەکە کە دەست دجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی کەوتووە تێیدا هاتووە "هەرپلە بەرزکردنەوەیەک بە پێچەوانەی یاسا یان ڕێنماییەکانی سەرەوە کرابێت لە دوای بەرواری 1ی1ی 2016 پێویستە هەڵوەشێندرێتەوە و بۆ وەرگرتنەوەی جیاوازییەکان کار بە رێنماییمان ژمارە 25ی ساڵی 2016 بکرێت".
لە خاڵێکی دیکەی نوسراوەکەدا باسلەوەکراوە کە ئەم رێنماییەی وەزارەت لە رۆژی 23ی ئایاری 2017 وە جێبەجێ دەکرێت.
PM:01:52:25/05/2017
ئهم بابهته 15677
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت