كۆسره‌ت ره‌سوڵ و كونسوڵی ئه‌مریكا له هه‌رێم تاووتوێی شه‌ڕی داعش و چه‌ند پرسێكی دیكه‌یان كرد
وێستگه نیوز ـ
كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هیوا خوازه حكومه‌تی نوێی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ گه‌شه‌ی زیاتر به پشتگیریی و پشتیوانی بۆ گه‌لی كورد بدات و دۆستایه‌تی نێوان گه‌لی كورد‌و گه‌لانی ئه‌مریكا پته‌وتر و به‌هێزتر بكات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 25ی ئایاری 2017، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له باره‌گای تایبه‌تی خۆی له شاری سلێمانی پێشوازیكرد له (كێن گرۆز) كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی دبلۆماتكاری هاوڕێی كه‌له ناویاندا به‌رپرسی كاروباری ئاواره و راگوێزراوه‌كان له باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا ئاماده بوون.
ئه‌وه‌ش هاتووه: جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی كردن و سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌مریكا دووپاتكرده‌وه له پایی ئه‌و پشتگیری و پشتیوانیه‌ی كه له‌گه‌لی كورد‌و ناوچه‌كه‌ی ده‌كه‌ن له‌پرۆسه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و تیرۆریسته داعشیه‌كان.
هیواشی خواست كه‌حكومه‌تی نوێی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ گه‌شه‌ی زیاتر به‌و پشتگیریی و پشتیوانیه هه‌مه لایه‌نه بدات و دۆستایه‌تی نێوان گه‌لی كورد‌و گه‌لانی ئه‌مریكا پته‌وتر و به‌هێزتربكات، به‌و پێیه‌ی گه‌لی كورد خۆی به دۆست و هاوپه‌یمانی راسته‌قینه‌ی حكومه‌ت و گه‌لی ئه‌مریكا ده‌زانێت به‌تایبه‌ت له‌م ئه‌ركه پیرۆزه‌دا كه پێكه‌وه رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه ئه‌ویش بنه‌بڕكردنی تیرۆر و گه‌شه‌پێدانی ژیانی دیموكراسیه له‌ناوچه‌كه.
دواتر كین گرۆز كونسولی گشتی ئه‌مریكا سوپاسی زۆری كۆسره‌تی كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی كه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه لێیان كرا‌و كاتی خۆی بۆ ته‌رخانكردن بۆ ئه‌وچاوپێكه‌وتنه گرنگه، دواتر له‌دانشتنێكی دۆستانه‌دا له‌سه‌ر زۆربابه‌ت ومه‌سه‌له‌ی گرنگی په‌یوه‌ست به دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردوناوچه‌كه به‌تایبه‌ت گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و پێشهاته چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی دوای كۆتایی هاتن به داعش و داعشیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا دێته پێش هه‌ردوو لا له‌سه‌ر زۆربه‌ی بابه‌ته‌كان گه‌یشتنه هاوڕابوون سه‌باره‌ت به كێشه‌و گرفته ناوخۆیه‌كانیش له هه‌رێمی كوردستان پاش گفتوگۆیه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل گه‌یشتنه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه تاكه رێگا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
PM:03:44:25/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3201
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت