به‌وێنه... له رووداوێكی هاتووچۆدا شۆفێرێك گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز – به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای كه‌لار - مه‌رزی په‌روێزخان شۆفێرێك گیانی له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه "به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر رێگای كه‌لار - مه‌رزی په‌روێزخان رووداوێكی پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانی مارسیدس و ئه‌كترۆزبارهه‌ڵگر روویدا".
رائید عه‌لی جه‌مال قدووری وتی: "له‌ئه‌نجامدا شۆفێری مارسیدسه‌كه به‌ناوی مه‌جید كه‌ریم وه‌یس موراد) له‌دایكبووی 1964 دانیشتووی قه‌زای كه‌لار گیانی له‌ده‌ست دا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "شۆفێری ئۆتۆمبێلی به‌رامبه‌ریش به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 24ی هاتووچۆ به‌ندكراوه".
PM:04:05:25/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3761
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت