جه‌عفه‌ر ئیمینكی: توركیا، ئێران و عیراق دژی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم نین
جه‌عفه‌ر ئیمینكی
وێستگه نیوز – جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی زۆر باشه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رێككه‌وتنێكی نوێ بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌كی نوێ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بێته ئاراوه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه وڵاتانی توركیا، ئێران و عیراق دژی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم نین.
جه‌عفه‌ر ئیمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتی: "پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌دات كه په‌رله‌مان له‌سه‌ر میكانیزمێكی دیموكراسی و یاسایی كارا بكرێته‌وه، پارتی پێشتر رێككه‌وتنێكی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌بوو له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێكهێنرا، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و رێككه‌وتنه به ته‌واوی هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه، بۆیه بۆ قۆناغی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێویسته رێككه‌وتنێكی نوێ بكرێت له نێوان لایه‌نه‌كان".
له‌باره‌ی رێككه‌وتنه نوێیه‌كه كه پارتی به نیازه بیكات، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه "قۆناغه‌كه وا ده‌خوازێت رێككه‌وتنێكی نوێ له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان بكرێت، به‌ڵام له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی زۆر باشه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رێككه‌وتنێكی نوێ له نێوانمان بێته ئاراوه بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌كی نوێ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، هیوادارین په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاسایی ببێته‌وه".
جه‌عفه‌ر ئیمینكی وتی: "پارتی له‌سه‌ر بڕیاری خۆی سووره و جارێكی دیكه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ناكات كه یوسف محه‌مه‌د ببێته‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان".
سه‌باره‌ت به كاتی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌عفه‌ر ئیمینكی ئاماژه‌ی به‌وه‌د كه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و به باشی ده‌زانن كه پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی به یه‌كڕیزی نێو ماڵی كوردی به‌سته‌وه و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌كڕیز و ته‌با بن، پێش ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام ده‌ده‌ین، چونكه له ئێستادا هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه به هه‌موو پێوه‌رێك ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، به مه‌رجێك كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی پێشوه‌خت ئاگادار بكرێته‌وه له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، چونكه لانیكه‌م دوو مانگیان پێویسته بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ ریفراندۆم".
جه‌عفه‌ر ئیمینكی كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه پێیوانییه كه هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم رووبه‌ڕووی قه‌یران و كۆسپی گه‌وره ببێته‌وه و وتی: "ره‌نگه چه‌ند كۆسپێكی بچووك لێره و له‌وێ رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بێته‌وه، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران وه‌ك دوو وڵاتی درواسێ له دۆخێكی ئاسایی ده‌مێنێته‌وه".
ئیمینكی راشیگه‌یاند كه كه هه‌ریه‌ك له توركیا، ئێران و عێراق له‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستیانه ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن، هیچ كامێك له‌و وڵاتانه به كرده‌یی دژی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان نابن، به‌ڵكو دژایه‌تییه‌كه ته‌نها له چوارچێوه‌ی تیۆری و لێدوانی نه‌رێنی ده‌بێت، نه‌ك دژایه‌تی فه‌رمی".
جه‌عفه‌ر ئیمینكی باسی له‌و كه‌یسانه‌یش كرد كه تا ئێستا له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه و رایگه‌یاند كه "دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا دیاریكردنی سنووری هه‌رێمی كوردستان و پرسی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی نێوان عیراق و هه‌رێمی كوردستان، مه‌له‌فی ئابووری و چه‌ند مه‌له‌فێكی دیكه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌لی هه‌رێمی كوردستان به كارتێكی به‌هێز ده‌زانێت بۆ مسۆگه‌ركردنی دانپێدانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان و وتی: "دوای راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان باس له دانپێدانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین و، له ئێستاشدا پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ناوخۆ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زۆر به‌هێزه و جێگه‌ی دڵخۆشییه".
PM:05:06:25/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3481
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت