عالیه نسه‌یف: گه‌نجینه‌كانی عیراق ماده‌كانی برنج و شه‌كر و ئاردیان تێدا نییه
عالیه نسه‌یف
وێستگه نیوز – په‌رله‌مانتارێكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانوون داوای له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد رێگری له لێپرسینه‌وه‌ی هیچ وه‌زیرێك نه‌كه‌ن، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه گه‌نجینه‌كانی خۆراك ئارد و شه‌كر و برنج-یان تێدا نییه.
عالیه نسه‌یف په‌رله‌مانتارێكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانوون له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له بینای په‌رله‌مان وتی: "هه‌موو به‌ڵگه و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كمان له‌ڕێی ئه‌و رێوشوێنه ئاڵۆزانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه دانراون، پێشكه‌ش كردووه و تا ئه‌م ساته نیه‌تپاكی باشمان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه".
عالیه نسه‌یف نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی دوێنێ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داوای بۆچوونی دادگای فیدڕاڵی كردووه بۆ لێكدانه‌وه‌ی ماده‌ی 58 له په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌رباره‌ی پرسی به‌ڵگه‌نامه‌كان.
وتیشی: "دادگا په‌یوه‌ست نییه به لێكدانه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌ڵكو په‌یوه‌سته به ماده ده‌ستوورییه‌كان و به‌وپێیه‌ش ماده‌ی 58 له پسپۆڕی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه و به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی به‌ڵگه‌نامه‌كان ره‌وانه‌ی وه‌زیر ده‌كرێن".
عالیه نوسه‌یف داوای له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد هه‌ر وه‌زیرێك لە کار رابگیرێت، ئه‌و كاته به‌ڵگه‌نامه‌كانی بۆ بنێردرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێی راگه‌یاندووه كه له چه‌ند رۆژی داهاتوو واده‌ی لێپرسینه‌وه دیاری ده‌كات و ده‌وامی په‌رله‌مان تا 4ی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌رده‌ستی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و مانگی ره‌مه‌زان ده‌چین، به‌ڵام گه‌نجینه‌كانی عیراق ماده‌كانی ئارد و برنج و شه‌كریان تێدا نییه كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به ئاسایشی خۆراكه‌وه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیوز
PM:05:40:25/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت