پۆلیسی ده‌ستكرد له دوبه‌ی كه‌وته كار
وێستگه نیوزـ
رۆبۆتێك له شێوه‌ی یه‌كه‌م پۆلیسی ده‌ستكرد له ریزی هێزه‌كانی پۆلیسی دوبه‌ی كه‌وته‌كار و ده‌ستیكرد به چاودێریكردنی مۆڵ و باخچه و پاركه‌كانی شاره‌كه.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه كه دانیشتوانی دوبه‌ی ده‌توانن به ده‌ستدان له شاشه‌كه‌ی سنگی ئه‌و پۆلیسه ده‌ستكرده، هێزه ئه‌منییه‌كان له هه‌ر تاوانێك ئاگادار بكه‌نه‌وه، ده‌شتوانن له رێگه‌ی ئه‌و پۆلیسه‌وه غه‌رامه‌كانیان بده‌ن و زانیاری وه‌ربگرن.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، پۆلیسه ده‌ستكرده‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و زانیارییانه بۆ لایه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ست به رێكخستی هاتوچۆ ره‌وانه ده‌كات كه له هاوڵاتیانی كۆده‌كاته‌وه، حكومه‌تیش راگه‌یاندووه كه ئامانج له بڵاویكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆبۆته له ئێستاوه بۆئه‌وه‌یه تا ساڵی 2030 رێژه‌ی رۆبۆته پۆلیسه‌كان له‌ریزی هێزه‌كانی ناوخۆ بگه‌یه‌نێته 25%،
هاوكات خالد ره‌زوقی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خزمه‌تگوزاریی هۆشمه‌ند له بنكه‌كانی پۆلیسی دوبه‌ی وتویه‌تی: "مه‌به‌ست له‌وكاره ئه‌وه نییه رۆبۆته‌كان جێگه‌ی كارمه‌ندانی پۆلیس بگرنه‌ته‌وه، چونكه زیادبوونی رێژه‌ی دانیشتوان وایكردووه پۆلیسه‌كان بۆ ئه‌و شوێنانه بگوزانه‌وه كه زیاتر پێویستی به پاراستنی لایه‌نی ئه‌منییه، بۆیه ویستراوه به‌م رۆبۆتانه جێگه‌یان بگیرێته‌وه."
ره‌زوقی ئاماژه‌ی به‌وشه‌داوه كه به‌به‌كارهێنانی ئه‌و رۆبۆته هاوڵاتیان كه‌متر سه‌ردانی بنكه‌كانی پۆلیس ده‌كه‌ن و شه‌و و رۆژیش ده‌توانرێت چاودێریی ناوچه‌كان بكرێت، چونكه رۆبۆته‌كه وێنه‌ی هه‌ر روداوێك بۆ باره‌گای سه‌ره‌كی ره‌وانه ده‌كات كه له‌وكاته‌دا روو بدات.
رۆبۆته‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای پال رۆبۆتیكس به‌رهه‌مهێنراوه توانای قسه‌كردنی به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی هه‌یه و له به‌رنامه‌شدایه زمانی روسی و چینی و فه‌ره‌نسی و ئیسپانیی بۆ زیاد بكرێت.
PM:06:06:25/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 4449
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت