عه‌ره‌فات كه‌ره‌م: تائێستا واده‌ی سه‌ردانی شاند بۆ به‌غدا سه‌باره‌ت به ریفراندۆم دیاری نه‌كراوه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا واده‌ی سه‌ردانی شاندی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ به‌غدا سه‌باره‌ت به ریفراندۆم دیارینه‌كراوه و هیواداریشن هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شدار بن.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند "تائێستا واده‌ی سه‌ردانی شانده‌كه بۆ به‌غدا دیارینه‌كراوه، چونكه پێمان باشه هه‌موو لایه‌ك به‌شدار بن".
وتیشی "ئێمه‌ش هاوخه‌مین بۆ كۆچی دوایی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا، هیواداریشین ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه هه‌مانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانمان هه‌بێت و به یه‌ك ده‌ست و یه‌ك گوتار بگه‌ڕێینه‌وه به‌غدا".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كاریگه‌ری له‌سه‌ر دواكه‌وتنی وه‌فدی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ به‌غداد نابێت؟ عه‌ره‌فات كه‌ره‌م وتی "هیوادارین كۆچی دوایی كاك نه‌وشیروان كاریگه‌ری نه‌بێت، چونكه براده‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان برای ئێمه‌ن و له به‌غداش په‌یوه‌ندیمان باشه".
له ماوه‌ی رابردوودا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی به ئاماده‌بوونی مه‌سعود بارزانی، سێ جار كۆبوونه‌وه و بڕیاریان داوه وه‌فدێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شاری به‌غدا بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق بۆ مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم.
PM:06:14:25/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3805
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت