داوا له ئه‌وقاف ده‌كرێت هاوڵاتیان بۆ به‌كارهێنانی كاره‌با هۆشیار بكاته‌وه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی داوای له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقاف كردووه مامۆستایانی ئاینی له وتاری سبه‌ینێدا هاوڵاتیان له كه‌م به‌كارهێنانی كاره‌با هۆشیار بكه‌نه‌وه.
سالار حیسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، ئه‌مرۆ به نووسراوی فه‌رمی داوایان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی سلێمانی كردووه كه مامۆستایانی ئایینی له وتاری سبه‌ینێ هه‌ینیدا هاوڵاتیان له به‌كارهێنانی زۆریی كاره‌با هۆشیار بكه‌نه‌وه تا له مانگی ره‌مه‌زاندا بتوانرێت كاره‌بای پێویستیان بۆ دابین بكرێت.
سالار حیسامه‌دین وتیشی:"له‌به‌رئه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌كه‌وێته وه‌رزی گه‌رماوه، داوامان له ئه‌وقاف كردووه كه مامۆستایانی ئایینی له وتاره‌كانی رۆژانی هه‌ینی هاوڵاتیان هۆشیار بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی ئامێری كاره‌بایی زۆر كار پێنه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بڕه كاره‌بای باشیان بۆ دابین بكرێت".
ئه‌و داوایه‌ی كاره‌با له ئه‌وقاف له كاتێكدایه كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ته‌وه‌ری رۆژانی هه‌یینی بۆ مامۆستایان دیاری ده‌كات و پێشتریش وێستگه نیوز ته‌وه‌ره‌كانی سبه‌ینێی مامۆستایانی ئاینی بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌تن به مانگی ره‌مه‌زان.
PM:06:25:25/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 3628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت