به‌ڤیدیۆ... دیارترین هه‌ڵوێسته رووگیره‌كانی نێوان تره‌مپ و میلانیای هاوسه‌ری
تره‌مپ و میلانیای هاوسه‌ری
وێستگه نیوز –
ده‌ستنیشانكردنی ورده‌كارییه بچووكه‌كانی نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و میلانیای هاوسه‌ری بووه به كاری رۆژانه‌ی وێنه‌گره رۆژنامه‌نووسه‌كان و كێیڕكێیانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك یان دیمه‌نێكی ڤیدیۆیی په‌یوه‌ندی ئه‌و دووانه وێنه بگرن.
دروستبوونی خولیای وێنه‌گرتنی تره‌مپ و میلانیای هاوسه‌ری دوای ئه‌وه هات كه له زیاتر له بۆنه‌یه‌كدا میلانیا به‌مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست هاوسه‌ره‌كه‌ی رووگیر كردووه، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه میلانیای رووگیر كردووه.
دوا دیمه‌نی ئه‌و حاڵه‌ته له رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا و له كاتی
دابه‌زینی تره‌مپ و میلانیای هاوسه‌ری بوو له فڕۆكه‌كه كه میلانیا
ره‌تیكرده‌وه ده‌ستی تره‌مپ بگرێت.
پێشتر و دوای گه‌یشتنیان بۆ ته‌لئه‌بیبی
پایته‌خت ئیسرائیل و له كاتی پێشوازیكردنیان له سه‌ر فه‌ڕشی سوور،
میلانیا هه‌مان هه‌ڵوێستی دووباره كرده‌وه و ره‌تیكرده‌وه ده‌ستی
هاوسه‌ره‌كه‌ی بگرێت.
له دیارترین هه‌ڵوێسته‌كانی نێوان ئه‌و دووانه، ئه‌و كاته بوو كه له
ڕێوڕه‌سمی پێشوازیكردنی له كۆشكی سپی، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی نوێی
ئه‌مریكا له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دابه‌زی و سه‌ره‌ڕای چاوه‌ڕوانی بۆ
ئه‌وه‌ی ده‌ستی بگرێت، میلانیای هاوسه‌ری پشتگوێ خست و راسته‌وخۆ
به‌ره‌و رووی باراك ئۆباما و میشێلی هاوسه‌ری چوو.
له ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی تره‌مپ-یشدا وێنه‌گره‌كان هه‌ڵوێستێكی
تریان وێنه‌گرت كه سه‌رۆكی نوێ به زه‌رده‌خه‌نه‌وه ئاوڕی بۆ میلانیا
دایه‌وه، ئه‌ویش زه‌رده‌خه‌نه‌ی بۆ كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تره‌مپ رووی
كرده‌وه پێشه‌وه، زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ی میلانیا نه‌ما و شاره‌زایانی
زمانی جه‌سته وایان لێكدایه‌وه كه زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ی "ساخته بووه".
له هه‌ڵوێستێكی تردا تره‌مپ رووگیر بوو، به‌ڵام جیاواز له
هه‌ڵوێسته‌كانی تر میلانیا رزگاری كرد ئه‌ویش له كاتی لێدانی سروودی
نیشتمانی ئه‌مریكی له ئاهه‌نگی جه‌ژنی قیامه كه میلانیا ده‌ستی دا
له ده‌ستی مێرده‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی سرووده‌كه‌دا ده‌ست بخاته
سه‌ر سنگی.
سه‌رچاوه: sputnik
PM:06:42:25/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 2168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت